+ ئەشیزانی لەگەڵ كەروێشكا دەرناچێت كەچی هەر رۆیشتە ناو بۆڕبۆڕێنەكەوە،دە دوانزە ساڵ بوو ئەو كیسەلەَ زیرەكە بەداهاتی ئەو نەوعە موسابەقانەوە ئەژیا.
+ زەرنەقووتەكە لەهێلانە بەرزەكە كەوتە خوارێ،یەكسەر پشیلەیەك فریای كەوت و هێنایەوە بۆ دایكەكەی، چۆلەكە دایكانەكە هەرشەوێك گوێی لەرادیۆ بگرتایە خەوی وای ئەبینی.
+ یەكێك لەوەسڵەكانی دەرهێناو بەشێنەیی سی وپێنج هەزارییەكی كرد بە سێ صەد و پەنجا هەزار دینار، ئینجا دەستی كرد بەگیرفانیا كلێنێكسەكەی دەربێنێ،هەویەكەی هات بەدەستیەوە لێی نووسرابوو:پاكیزە شەریف ئەمین