ئه‌پڵ ئۆتۆمبێلیش به‌رهه‌مده‌هێنێت
رۆژ به‌ڕۆژ ده‌نگۆی نوێ بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر نیازی كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ده‌ركردن و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی تایبه‌ت به‌خۆی.

له‌نوێترین پێشهاتیشدا كۆمپانیاكه‌ سێ ناوی ده‌ستنیشان كردووه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا یه‌كێك له‌و ناوانه‌ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌كان، به‌ڵام ناوه‌ پێشنیاركراوه‌كان ئه‌مانه‌ن: Apple car ،Apple cars ،Apple auto .

هه‌رچه‌نده‌ شتێكی لۆژیكیه‌ گه‌ر بڵێین ئه‌م كارانه‌ی ئه‌پڵ بۆ فرۆشتنی سیستمی (car (playیه‌، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ر ئه‌م كاراش پاڵ به‌كۆمپانیاكه‌وه‌ بنێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌خۆی.

ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ له‌سه‌ره‌تادا جۆرێك له‌نامۆیی پێوه‌ دیاربوو، له‌هه‌مانكاتدا جێگه‌ی متمانه‌ش نه‌بوون، به‌ڵام دواتر چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

بۆنموونه‌ رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (ووڵ ستریت جۆرناڵ) له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوودا راپۆرته‌ هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌پڵ زۆر به‌خێرایی هه‌نگاوی ناوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ی جاران ژماره‌ی تیمی پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی زیادكردووه‌، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌ كاتی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ساڵی 2019 وه‌.

له‌هاوینی رابردووشدا به‌هه‌مانشێوه‌ راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كان ئاماژه‌یان به‌زیادبوونی تیمی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌پڵ داوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌به‌شه‌كانی تره‌وه‌ كه‌سانی پسپۆری هێناوه‌ته‌ ئه‌م به‌شه‌ تا بتوانن به‌باشی كاره‌كانیان رابپه‌ڕێنن به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنای ئۆتۆمبێله‌كه‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ The Menatech

AM:10:24:11/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 681 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064