فه‌یسبوك 4 تایبه‌تمه‌ندی زیاد ده‌كات
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2016 دا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك 4 تایبه‌تمه‌ندی نایاب بۆ په‌ڕه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

یه‌كه‌م: دوای چه‌ند راپرسییه‌ك كۆمپانیای فه‌یسبوك بڕیاریدا (به‌شی بازاڕكردن) بكاته‌وه‌، وه‌ك ئه‌زموونیش دووگمه‌یه‌ك یان به‌شی (buy) له‌سه‌ر په‌ڕه‌كه‌ی زیادكرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌توانرێت هه‌موو ئه‌و كاڵایانه‌ی بۆ فرۆشتنن له‌و به‌شه‌دا دابنرێت و ده‌ربكه‌ون، به‌كلیك كردنیش له‌سه‌ر كاڵاكه‌ كڕیار ده‌توانێت بیكڕێت، دوای جێگیركردنی ئه‌م به‌شه‌ ده‌كه‌وێته‌ كار.

دووه‌م: فه‌یسبوك بڕیاریداوه‌ تۆماری گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆ نامه‌و په‌ڕه‌كان زیادبكات، بۆئه‌وه‌ی هاوڕێیان بتوانن به‌بۆنه‌ی یاده‌كانه‌وه‌ له‌بری وێنه‌ نامه‌ی ڤیدیۆیی خۆیان بنێرن.

سێیه‌م: له‌مه‌ودوا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن گرته‌ی ڤیدیۆییش وه‌ك وێنه‌ی پرۆفایل دابنێن، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك هه‌ستیان پێكردووه‌، به‌ڵام تائێستا له‌ژێر ئه‌زمووندایه‌.

چواره‌م: گه‌ڕانی وردتر: فه‌یسبوك هه‌وڵده‌دات گه‌ڕان له‌تۆڕه‌كه‌یدا گه‌شه‌ پێبدات و له‌مه‌ودوا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ كاراتر ده‌بێت و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئاسانتر ئه‌و په‌ڕه‌و كه‌سانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستیانه‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ كه‌ناڵی الغدیر

AM:09:35:13/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 889 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064