تائێستا مۆبایلت بینیوه‌ پێویستی به‌شه‌حنكردنه‌وه‌ نه‌بێت؟
زۆرینه‌ی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان كه‌ ئێستا له‌بازاڕه‌كاندا بوونیان هه‌یه‌ ناتوانین به‌كاریان بهێنین ئه‌گه‌ر شه‌حنیان نه‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ندازیارێك به‌ناوی (نیكی دانیا تچانیا) توانی یه‌كه‌مین مۆبایلی زیره‌ك به‌رهه‌مبهێنێت كه‌ پێویستی به‌شه‌حنكردنه‌وه‌ نیه‌.

ئه‌ندازیاری یۆنانی تچانیا دیزاینێكی جوانی بۆ مۆبایله‌كه‌ داناوه‌، هاوكات مۆبایله‌كه‌شی ناوی  (Delta V)یه‌ كه‌ خۆی هه‌ڵده‌ستسێت به‌شه‌حنكردنه‌وه‌ی خۆی به‌هۆی سیستمێكی وزه‌ی ناوخۆییه‌وه‌، كه‌ ده‌توانرێت به‌ سێ رێگه‌ی جیاواز شه‌حنبكرێته‌وه‌.

 مۆبایله‌كه‌ سیستمێكی وزه‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێت به‌ سێ ته‌كنه‌لۆژیای جیاواز خۆی شه‌حنبكاته‌وه‌، كه‌ گرنگترینیان شه‌حنكردنه‌وه‌ی خودی خۆیه‌تی به‌هۆی فیلمێكی رووناكیه‌وه‌ (وزه‌ی خۆر) ئه‌وی تریشیان (كارۆ په‌ستان)ه‌، سێیه‌میشیان نانوی كاهربایه‌ كه‌ به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌وه‌ دروستده‌بێت، فلیمه‌كه‌ش هه‌رجوڵه‌یه‌ك یان له‌رزه‌یه‌ك كه‌ رووده‌دات ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌و به‌مه‌ش به‌رده‌وام خۆی شه‌حنده‌كاته‌وه‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ T3ME.COM

AM:10:03:16/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064