ASUS ده‌ركردنی نوێترین مۆبایلی راگه‌یاند
كۆمپانیای (ASUS)ی تایوانی به‌رهه‌مهێنانی نوێترین مۆبایلی خۆی به‌ناوی (Asus Live) راگه‌یاند.

مۆبایله‌كه‌ وه‌ك هه‌ر مۆبایلێكی تر چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌میانه‌ی له‌خۆگرتووه‌، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5 ئینجه‌ به‌ روونمای 1280 به‌ 720، كێشی مۆبایله‌كه‌ش 140 گرامه‌ به‌ئه‌ستوری 9.98 میلیمیتر، پرۆسێسه‌رێكی چواری هه‌یه‌ به‌خێرایی 1.3 گێگا هێرتز له‌جۆری Media Tek MT6580.

مۆبایلی Asus Live قه‌باره‌ی رامه‌كه‌ی 2 گێگابایته‌ له‌گه‌ڵ بوونی میمیۆرییه‌كی ناوه‌كی به‌قه‌باره‌ی 16 گێگابایت، مۆبایله‌كه‌ دوو كامێرای هه‌یه‌، كامێرای پشته‌وه‌ی روونماكه‌ی 8 مێگاپێكسڵه‌، به‌ڵام روونمای كامێرای پێشه‌وه‌ی 2 مێگاپێكسڵه‌.

جێی باسه‌، مۆبایله‌كه‌ به‌ڕه‌نگه‌كانی شین و په‌مه‌یی و زه‌رد به‌نرخی 211 دۆلار به‌رهه‌مهێنراوه‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ سایتی رۆتانا

AM:09:46:17/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 691 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064