سه‌وزه‌ی سووركراوه‌ له‌كۆڵاو سوودی زیاتره‌
له‌وڵاتی (ئیسپانیا) پزیشكان هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی سووده‌كانی سه‌وزه‌ له‌كاتی سووركردنه‌وه‌دا به‌راورد به‌كۆڵاندنی له‌ناو ئاودا، بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش گرنگیان به‌ته‌ماته‌و كوله‌كه‌ داوه‌ له‌به‌رده‌وامبوونیشدا هه‌روه‌ها تێستیان له‌سه‌ر هه‌موو سه‌وزه‌كانی تریش كردووه‌.

له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كه‌دا پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌وزه‌ی سووركراوه‌ سوودی زیاتره‌ له‌چاو سه‌وزه‌ی كوڵاو، به‌وپێیه‌ی كه‌ له‌كاتی كۆڵاندندا زۆربه‌ی ڤیتامینه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌.

ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن به‌سه‌وزه‌ی سووركراو كه‌ سوودی زیاتره‌ به‌تایبه‌تی له‌ناو رۆنی زه‌یتوندا، به‌وهۆیه‌ی كه‌ سه‌وزه‌ ڤیتامینی رۆنه‌كه‌ هه‌ڵده‌مژێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا رێژه‌ی چه‌وری زیاد ده‌كات و پێكهاته‌ی كالۆری به‌رزتر ده‌بێت.

ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه‌ خواردنی سه‌وزه‌ به‌سووركراوی سوودی هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و شه‌كره‌و هه‌روه‌ها بینایی چاویش ده‌پارێزێت.

خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان

AM:09:32:26/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 707 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064