ئه‌پڵیكه‌یشنێك بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ له‌كاتی شۆفێریدا
به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی شۆفێریدا ده‌بێته‌ هۆی رووداوی هاتوچۆ، ئه‌مكاره‌ش كار ده‌كاته‌سه‌ر سه‌لامه‌تی شۆفێرو سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شۆفێره‌كه‌ نامه‌ بخوێنێته‌وه‌ یان نامه‌ بنێرێت.

ئه‌پڵیكه‌یشنی message LOUD ئێستا بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید كارایه‌، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ هه‌موو ئه‌و نامه‌ ده‌خوێنێته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی شۆفێریدا بۆ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ دێت.

ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ كورته‌نامه‌ یان هه‌ر نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه‌ به‌هۆی ئیمێله‌وه‌ دێت ده‌توانێت بخوێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا هه‌ر هێماو ئاماژه‌یه‌كیش هه‌بێت له‌نامه‌كه‌دا ده‌یخوێنێته‌وه‌، هاوكات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆكرده‌ش كارایه‌ تێیدا، بۆیه‌ شۆفێر له‌كاتی شۆفێریدا ده‌توانێت نامه‌ بخوێنێته‌وه‌و وه‌ڵامیش بداته‌وه‌.

ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌سووده‌ كه‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌توانن نامه‌ بخوێنه‌وه‌و وه‌ڵامیش بده‌نه‌وه‌.

جێی باسه‌، ئێستا ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ ته‌نها به‌زمانی وڵاتانی ئه‌وروپا كارایه‌، وه‌ك زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ الدیار

AM:09:32:31/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 534 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064