به‌وێنه‌.. ئۆتۆمبێله‌ ئاڵتونیه‌كه‌ی نیسان
زۆرینه‌ی هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله‌ وه‌رزشه‌كان ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن كه‌ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن شوێنی داهێنانی ئۆتۆمبێله‌ كه‌شخه‌كانه‌.

كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی ئۆتۆمبێلی (نیسان جی تی ئار)ی به‌رهه‌مهێنا، دیزاینه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ وا هه‌ستده‌كه‌ین هه‌رگیز ئۆتۆمبێلی له‌وجۆره‌مان نه‌بینیوه‌. ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ گه‌یشتووه‌ته‌ دوایین خاڵی جوانی و سه‌رنجڕاكێشی له‌هه‌موو به‌شه‌كانیدا، بۆ ته‌واوبوونی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ش سه‌ده‌ها كاتژمێر كاری تێدا كراوه‌.

 وه‌ك هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی تر ده‌ستكراوه‌ به‌گۆڕانكاری له‌په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌و له‌مادده‌ی فایبه‌ر گلاس دروستكراوه‌، دواتر هونه‌رمه‌ندان چه‌ندین نه‌خشی ئاڵۆزو سه‌رنجڕاكێشیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ نه‌خشاندووه‌، په‌یكه‌رتاشانیش جه‌سته‌یه‌كی ته‌واو جیاوازیان دروستكردو دواتر به‌كرۆم جه‌سته‌كه‌ داپۆشرا، دواتریش به‌ئاڵتون رووپۆش كرا.

ئه‌م په‌یكه‌ره‌ له‌وه‌یه‌ به‌دڵی هه‌موو كه‌سێك نه‌بێت، به‌ڵام دروستكردنی نه‌خشسازی به‌ده‌ست له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی، ده‌بێته‌ هۆی راكێشانی سه‌نجی هه‌موو لایه‌ك و كه‌س ناتوانێت گرنگی پێنه‌دات، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك له‌وێنه‌كانیه‌تی له‌سه‌ره‌تای دروستكردنییه‌وه‌ تا كۆتایی هاتنی هه‌موو به‌ش و پێكهاته‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ناوازه‌یه‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ ARABGT


AM:10:35:01/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 1619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064