دكتۆره‌كان چیتر چاكه‌تی درێژ له‌به‌رناكه‌ن ‌ ‌
له‌سه‌رانسه‌ری جیهان پزیشكان ژن‌و پیاو‌و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌چاكه‌تی سپی درێژ ده‌ناسرێنه‌وه‌و له‌كاتی ده‌وام‌و پشكنینی نه‌خۆشدا ده‌بێ له‌به‌ری بكه‌ن، به‌ڵام له‌ئه‌ڵمانیا ئیدی له‌مه‌ودوا نابێ ئه‌مجۆره‌ له‌به‌ر بكه‌ن‌و پسپۆڕان به‌دوای مۆدێلێكی تردا ده‌گه‌رێن‌و وایان پێ باشه‌ كه‌ جاكه‌ته‌كان كورت بن، به‌پێی چه‌ند توێژینه‌وه‌و ێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ئه‌ڵمانیا ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و جاكه‌تی پیزشكان له‌كاتی ده‌وام له‌به‌ری ده‌كه‌ن ناته‌ندروستیه‌ به‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌كتریا له‌گه‌ل خۆی هه‌ڵده‌گرێ وبه‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی‌و په‌یمانگای «ڕۆبه‌رت كۆخ»ی ئه‌ڵمانی له‌ تویژینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ساغ بۆته‌وه‌ كه‌ئه‌و چاكه‌ته‌ دریژانه‌ كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌كتریاو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 60 هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌یه‌كێك بۆ یه‌كێكی تر، بۆیه‌ له‌ژێر ڕێنمایی ئه‌و ڕێكخراوو ئه‌و تویژینه‌وانه‌ هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ڵمانیاو هۆڵه‌نداو به‌ریتانیا بڕیاریان داوه‌ جاكه‌تی درێژی دكتۆره‌كانیان به‌ هی كورت بگۆڕن كه‌ بتوانرێت به‌ئاسانی له‌به‌كتریا دابماڵدرێت، له‌هه‌ندێ نه‌خۆشخانه‌ش ده‌ستیان پێكردوه‌، له‌به‌هاری داهاتووشه‌وه‌ له‌ئه‌ڵمانیا به‌ته‌واوی ئه‌ورێوجێیه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا‌و سه‌ندیكای پاراستنی پاكوخاوێنی نه‌خۆشخانه‌كان ساڵانه‌ له‌ 500 بۆ 900 هه‌زار نه‌خۆش به‌هۆی به‌كتریای ناو نه‌خۆشخانه‌كان نه‌خۆشیه‌كانیان كوشنده‌تر ده‌بێ و 30 هه‌زار كه‌سیش ڕووبه‌رووی مردن ده‌بنه‌وه‌، زۆربه‌ی به‌كتریای ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش له‌ڕێی پزیشك وكارمه‌ندو كه‌لوپه‌له‌كانیانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌.


خاك
PM:01:59:08/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 573 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064