كێكی دڵ بۆ ڤالانتاین
به‌بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستی (ڤالانتاین) گرنگی به‌دروستكردنی كێكی شیرین بده‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی دڵ.

كه‌ره‌سته‌كان:
۲ هێلكه‌
۱ كوپ شه‌كر
۱ ڤانێلا
۲ كوپ ئاردی سپی
۱ پیكی پاوده‌ر
۳ كه‌وچكی چێشت رۆن
۱ كوپ شیر
مره‌بای هه‌نجیر
كرێمی سپی

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر پله‌ی ۱۷۰ گه‌رمبكه‌.
2- له‌ناو قاپێكدا شه‌كرو ڤانێلاو هێلكه‌كان تێكه‌ڵبكه‌.
3- دواتر ئاردو پیكی پاوده‌ری به‌سه‌ردا بكه‌، هه‌روه‌ها شیرو رۆنیشی تێبكه‌و هه‌موو پێكه‌وه‌ تێكه‌ڵبكه‌.
4- ئێستا هه‌مووی بخه‌ره‌ ناو سینی فڕنه‌كه‌و بۆماوه‌ی ۳۵ خوله‌ك بیبرژێنه‌.
5- دواتر كێكه‌كه‌ له‌سه‌ر دوو شێوه‌ی دڵ قاشبكه‌.
6- سه‌ره‌تا له‌سه‌ر قاپێكی په‌ل یه‌ك قاشی كێك دابنێ و مره‌بای هه‌نجیری به‌سه‌ردا بكه‌، هه‌روه‌ها قاشی دووه‌میشی له‌سه‌ر دابنێ و دیسان مره‌بای هه‌نجیری به‌سه‌ردا بكه‌.
7- له‌كۆتایشدا كرێمی سپی به‌سه‌ردا بكه‌.

خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان

AM:09:08:14/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 6165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064