نەخۆشی هەوكردنی پوك هۆكارەكانی ؟
ھەندێ کەس کاتێ سەرقاڵی ددان شتنن گوێ بەو بڕە خوێنە نادەن کەلەنێو ددانەکانیانەوە دەردەچێت، بەڵام دەبێ بزانیت ئەمە ئاماژەی یەکەمینی ھەوکردنی پوکە کەدواتر توشی نەخۆشی مەترسیدار و کوشندەی چاوەڕوان نەکراوت دەکات.

نەخۆشی ھەوکردنی پوک دووەم نەخۆشی باوە لەجیھاندا لەدوای رەشبونەوەی ددانەکان بەڵام سەرباری بەربڵاوی نەخۆشیەکە بەڵام کەسانێکی زۆر ئەوە تێناگەن کەنیشانەکانی نەخۆشیەکە لەکاتی ددان شتندا دەردەکەوێت بەھۆی دەرکەوتنی خوێنەوە، سەرباری گۆرانی رەنگی پوک و سوربونەوەی، ئەمەش ھەوکردنەکەیە وایکردوە بئاوسێ و رەنگی سور بێت.

زیادتر بونی ھەوکردنی پوک دەبێتە ھۆی ھەوکردنی تەواوەتی شەویلگە و گرفتی ددان و کەوتنی، کەڵەکەبونی چینە میکرۆبیەکان لەسەر رووی ددانەکان دواتر دەبێتە مادەی رەق و چینێک لەجیر لەسەری کۆدەبێتەوە کەبەکتریای پێوە دەنوسێت و ئەمەش ھۆکاری ھەوکردنی پوکە کەدەبێتە ھۆی داخورانی ئێسک.

پشتگوێ خستنی ھەوکردنی پوک تەنیا نابێتە ھۆی لەدەستدانی ددانەکان بەڵکو بۆ نەخۆشی مەترسیداری وەک زەبحەی دڵ و رۆماتیزم و ھەوکردنی سیەکان و لاوازی سێکسی.

پاککردنەوەی ددانەکان بەفڵچە بەتەنیا بەس نیە بۆ پاراستن لەھەوکردنی پوک، چونکە ئەمە تەنیا دەبێتە ھۆی پاککردنەوەی رووکاری دەرەوە بەڵکو پێویستە لاتەنیشتەکانیشی بەبەکارھێنانی پەتی تایبەت پاک بکرێتەوە و گیراوەی ناودەم بەکاربھێنرێت و دەبێ جگەرەکێشان کەمتر بکرێتەوەو چاودێری جۆری خۆراکیش بکرێت .


PM:12:16:28/06/2015

ئه‌م بابه‌ته 3375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064