ساڵیادی له‌دایكبونی حەسەن زیرەك
ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا

حەسەن زیرەك بەیەكێك لەهونەرمەندە مەزنەكانی كورد دادەنرێت، خزمەتێكی گەورەی بەبواری هونەری گۆرانی كوردی كردووە. بەقوتابخانەیەكی تایبەتی هونەری دادەنرێت.زیرەك لە 29ی تشرینی دووه‌می 1921 لەشاری بۆكان لەدایكبووە.

بەهۆی مردنی باوكیەوە كە ئەو هێشتا منداڵ بووە تووشی ناخۆشی‌و چەرمەسەری زۆری ژیان دەبێتەوە‌و زۆربەی ژیانی بەكارو كاسبی‌و كرێكارییەوە بەسەر ئەبات.

ماوەیەك ئاوارەی كوردستانی عیراق دەبێ‌‌و لەسەرەتای پەنجاكاندا دەرفەتی بۆ دەرەخسێ‌ سەردانی شاری بەغدا دەكا‌و لەوێ‌ لەرادیۆی كوردی بەغدا دادەمەزرێ‌‌و 56 گۆرانی تۆمار دەكات بەوەش ناوبانگ دەردەكا‌و ئەناسرێ.

لەدوای شۆڕشی گەلاوێژی 1958 دەگەڕێتەوە ئێران‌و دەچێتە رادیۆی تاران‌و لەوێ‌ زیاتر لە 400 گۆرانی تۆمار دەكات.
بەردەوام ئەبێ‌ لە خزمەتكردنی هونەری كوردی‌و خزمەتێكی گەورە لەو بوارەدا پێشكەش دەكات‌و ئەبێتە ئەستێرەیەكی درەوشاوە تا لە26ی حوزەیرانی1972 بەنەخۆشی كۆچی دوایی دەكات‌و لە ناڵەشكێنەی شاری بۆکان بەخاك دەسپێردرێ.
PM:02:07:29/11/2015

ئه‌م بابه‌ته 1506 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064