سێوە
ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا

هونەرمەندی مەقامبێژ (سێوە)، خاوەنی دەنگێكی بەسۆز‌و ئەفسوناوییە، خاوەنی ئەم دەنگە خزمەتێكی زۆری بەهونەری مەقامی كوردی كردووە.
ناوی ته‌واوی سڵێوە كوڕی خواجە یەڵدە سڵێوەیە‌و بەسێوە ناسراوە.ساڵی 1890 لەگەڕەكی بەفری قەندی شاری كۆیە لەئامێزی خێزانێكی مەسیحی لەدایك بووە.

سێوە هەر لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە خولیای هونەرو ئەدەبیات بووە‌و بەشیعرەكانی حاجی قادری كۆیی‌و ئەختەرو قاسید‌و دڵدار‌و سافی هیرانی سەرسام بووە.

ژیانێكی سەخت‌و ناخۆشی بردۆتە سەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وازی لەخولیای هونەری نەهێناوە‌و بەردەوام بووە‌و ساڵی 1952 لەرێی قادر دیلانی هونەرمەندەوە چۆتە رادیۆی كوردی بەغدا‌و لەوێ‌ پێنج مەقامی تۆمار كردووە، بەوەش لەسەر ئاستی كوردستان ناسراوە. خاوەنی چەندین مەقامی دیكەشە.

لەدیارترین مەقامەكانی سێوە ئەمانەن(سەحەر، ئایشە گوڵ، گوڵێ‌، خەرامان، بەهارو كراسی تەنگ میرەم).سێوە كەسێكی زیرەك‌و بەتوانا بووە‌و زمانەكانی فەرەنسی‌و عەرەبی‌و فارسی زانیوە.

ئەم هونەرمەندە ناسراوە لە 9ی كانونی یەكەمی 1963 له‌ته‌مه‌نی 73ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و لەگۆڕستانی هەرموتەی شاری كۆیە بەخاك سپێردرا.بەڵام دەنگە رەسەن‌و ئەفسوناوییەكەی هەر بەنەمری دەمێنێتەوە.درود بۆ گیانی پاكی لە 52 هەمین ساڵڕۆژی دوا ماڵئاواییدا.

PM:02:11:08/12/2015

ئه‌م بابه‌ته 3877 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064