چۆن ئەبیت بەرۆژنامە نوسێكی بەناوبانگ؟
1-بەهیچ نەوعێك (تەنانەت بەقاوەیی كاڵیش) خەفەتی ئەوە مەخۆ كە خوێندنت تەواو نەكردوە،رەفیقەكانی جارانت ئێستا خریجن ،رۆژ تائێوارە عەمود ئەژمێرن وتۆش تیراژی گۆڤارەكان.

2-قاچ لەسەر ئیستۆپی خەیاڵا لابەرەو بەهەموو هێزو قوەتت پێ‌ بنێ‌ بەبەنزبنەكەیاو هەرچییەك لەكەللەتا سەرەتاتكێ‌ ی ئەكرد تۆپژملی بگرەوە بیخەرە سەركاغەز،ئیتر دوای ئەوە دووئیحتیمال هەیە،یان ئەوەیە نووسینەكانت درۆی شاخدار دەرئەچن وئەبنە شەریك لەوڕێنەی ئیعلامی،یاخود شایەتیت بۆ ئەدرێ‌ كەقسەكانت نەخشی سەر بەردەو هەردوو حاڵەتەكەش وەك یەك وان،لەم وڵاتەدا كەس  بۆ هیچ شتێك هینی خۆی نادات لەخۆم.

3-رەقەم خاصی ئەوبرادەری سەرەوە دەرخ بفەرموو كەمانگانە شتێكت بەناوی كۆمەكەوە بۆ ئەنێرن ولەئەسڵیشا بۆ دەمكوتكردنە محاوەلە بكە لەمبەرو ئەوبەری هەرێم دۆستی لەو نەعەت زۆربن.

خاك-ئەرشیفی سیخورمە
AM:09:38:12/12/2015

ئه‌م بابه‌ته 981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064