لیستەر سیتی سێ خاڵی گرنگی لە مانسیتی وەرگرت
لە یاری لوتكەی هەفتەی 24ی پریمەرلیگدا یانەی لیستەر سیتی بووە میوانی یانەی مانچستەر سیتی لە نیۆ یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەیانەی مانچستەر سیتی .

پێش یاریەكە هەردوو یانە پلەكانی یەكەم و دووەمی خولەكەیان گرت بوو بۆیە بردنەوە لەو یاریەكە ریزبەندی خولەكەی دەگۆڕی ,هەر لەسەرەتای یاریەكەداو لە خولەكی 3 دا رۆبێرت هوس گۆڵی یەكەمی یاریەكەی بۆ یانەی میوان تۆماركرد بەوەش پێكهاتەكەی پلیگرینی تێكچونی بەخۆیەوە بینی یاریزانانی لیستەر توانیان دووبارە خۆیان لە گۆڵی خاوەن یاریگا نزیك بكەنەوەو لە خولەكی 48 دەست پێكی گێمی دووەم گۆڵی دووەم لەرێگەی یاریزانی جەزائیری ریاز محرز تۆمار بكەن .

دوای 13 خولەك لەو گۆڵ كورانی رانێری پلانەكانیان جێبەجێكرد و ئەمجارە رۆبێرت هوت گەرایەوە و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یاریەكەی تۆماركرد هەرچەندە لە خولەكی 90 دا ئەگوێرۆ گۆڵێكی تۆماركرد بەڵام ئەنجامەكە بە سودی لیستەر بەكۆتا هات و كۆی خاڵەكانی گەیاندە 53 خاڵ و بە جیاوازی پێنج خاڵ پێش مانچستەر سیتی كەوت كە خاوەنی 48 خاڵە.

AM:10:09:07/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 1274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064