وێنه.. رهشاشێكی زیره‌ك بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو
ئه‌ندازیاری فه‌ره‌نسی (جابریبیل دیلا مۆنیكا) له‌پێشانگه‌ی (CES 2016)دا نوێترین داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای خۆی ئاشكراكرد كه ده‌توانرێت وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ زیاده مه‌سره‌فی له‌ئاودا به‌كاربهێنرێت.
ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه به‌سووده به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌حه‌مامدا ده‌مێننه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ئاوێكی زۆر به‌فیڕۆده‌ده‌ن.
بۆ به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو ئه‌ندازیاری ناوبراو رهشاشێكی زیره‌كی به‌ناوی Hydrao به‌رهه‌مهێناوه، كه به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه ده‌زانێت چه‌ند ئاو به‌كاربهێنێت و له‌هه‌مانكاتدا رهشاشهكه بڕه ئاوێكی دیاریكراوی پێده‌دات، به‌مه‌ش پارێزگاری ده‌كرێت له‌به‌فیڕۆدانی ئاو.
به‌پێی راپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی (mashable) ی ئه‌مریكی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه به‌هۆی خزمه‌تگوزاری بلوتوزه‌وه ده‌به‌سترێت به‌مۆبایله زیره‌كه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانیت تا سێ جار ئاگانامه‌ی له‌سه‌ر دابنێیت و له‌كاتی زیاده مهسرهفیشدا ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
ئه‌م ره‌شاشه زیره‌كه به‌چه‌ند ره‌نگێكی جوانی رووناكی رازێنراوه‌ته‌وه، هاوكات دیزاینێكی جوانیشی بۆ دانراوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه كه هیچ جۆره پاتریه‌كی بۆ دانه‌نراوه، به‌ڵكو چه‌ند تۆربینێكی بچوكی بۆ دانراوه به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پێویست كه بۆ هه‌ڵبوونی رووناكیهكهو خزمه‌تگوزاری بهستنهوهكه پێویسته.
خاك – و/ گۆران قادر
س/ الیوم السابع
.jpg)
.jpg)
ئه‌م بابه‌ته 789
جار خوێنراوهتهوه