به‌پێی كه‌لتوره جیاوازه‌كان.. ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌خته‌وه‌ری و رسق ده‌به‌خشن
له‌ڕێگای خواردنی خۆراكه‌وه مرۆڤه‌كان ڤیتامین و سوود وه‌رده‌گرن، جگه‌له‌وه‌ش له‌چه‌ند جۆره خواردنێكدا مادده‌ی تایبه‌ت هه‌یه كه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی دڵی مرۆڤ خۆشبكات و به‌خته‌وه‌ری ده‌به‌خشێت، له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خۆراكانه‌ی كه لهكهلتووره جیاوازه‌كاندا باوه‌ڕپێكراوه بۆ به‌خشینی به‌خته‌وه‌ری.
هه‌ر له‌پێشینانه‌وه چه‌ند كه‌لتوورێك باوه‌ڕیان به‌خۆراك هه‌بووه كه خۆشبه‌ختی ده‌به‌خشێت، بۆنموونه هاووڵاتیانی ئیسپانیا و پورتوگال له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا هه‌ریه‌كه‌و ۱۲ ده‌نكه ترێ ده‌خوات له‌نیه‌تی ئه‌وه‌ی له هه‌ر ۱۲ مانگی ساڵدا رسق و خۆشیان بۆ بێت.
هه‌روه‌ها چینیه‌كان له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا گرنگی به‌خواردنی ئه‌ندۆمی ده‌ده‌ن، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌ندۆمی درێژ بخۆن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌رت ببێت تا ته‌مه‌ن درێژبن.
له‌وڵاته ئه‌وروپیه‌كان وه‌ك ئه‌ڵمانیاو ئه‌مریكا باوه‌ڕیان به‌خواردنی كاهو هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگی سه‌وزه‌و هه‌روه‌ها رسق ده‌به‌خشێت، ئه‌ڵمانیه‌كان له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا گرنگی به‌خواردنی ماسی (كۆمۆن كاڕپ) ده‌ده‌ن و ئێسكه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ناو جزدانیانهوه بۆئه‌وه‌ی رسقیان بۆ بێت.
لهبهڕازیلیش له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا گرنگی به‌خواردنی دانه‌وێڵه ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی نیسك، چونكه له‌وباوه‌ڕه‌دان به‌خته‌وه‌ری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌به‌خشێت.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 866
جار خوێنراوهتهوه