عومەری عەلی ئەمین ناوێكی دیارە لە بواری شانۆی كوردیدا، لە كتێبی كامێرای چاوەكانم باس لە ژیان و رابردوی خۆی دەكات و بە شێوازی نوسین دەیخاتە بەردەم خوێنەرانی، كامێرای چاوەكانم دەزگای چاپ و پەخسی سەردەم ئەركی بڵاوكردنەوە و چاپی گرتۆتە ئەستۆ.
عومەری عەلی ئەمین لە كتێبی كامێرای چاوەكانم،باس لە ژیانی خۆی لەسەردەمی منداڵییەوە تاوەكو تەمەنی حەفتا ساڵی بەرو ژورتر.ئەو كتێبە باس لەیادەوەرییەكانی خۆی دەكات كە لە رێی كامێرای چاوەكانییەوە خوێنەر دەباتەوە بۆ ئەو سەردەمە و جۆری گوزەرانی ژیانەی پێشو.
عومەری عەلی ئەمین دەڵێت، هەروا بە نەشارەزایی و بە وێلی یادەوەرییەكانم رێیان نەگرتۆتە بەر، بەڵكو لەزۆر سەرچاوەی رۆشنەوە جۆگەلەیان هەڵگرتوە، هەیانە بیركردنەوەی خۆمە و تا ئێستاش باوەڕم پێیەتی، هەیانە ساڵانی حەفتا و هەشتاكانە و لەناو ئەرشیفەكەمدا شایەتیم بۆ دەدەن، بەرهەمەكان و بەرهەمە تەلەفزیۆنییەكانم هەر زیندون، دەشكرێت شتێكم بیرچوبێتەوە، بەڵام منیش مافی خۆمە گلەیی لەو هەڵفرینانە بكەم كە لەهزرمدا نەماون.
نوسەر لەو كتێبەدا باس لە بیروەری ساڵانی دوای سییەكان دەكات، كە چۆن ژیان بە شێوەیەكی تر و سەردەم لەدیدگای ئەوەوە شێوازێكی تر بوە.
خاك-بنارهیدایەت
ئهم بابهته 1930
جار خوێنراوهتهوه