ع.ح.ب
ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا

ئەو سێ‌ پیتە كورتكراوەی ناوی شاعیرێكی دیارو نیشتمانپەوەری كوردستانەكە شیعرەكانی ئاوێنەی روونی دەرخستنی خەمە چینایەتی‌و نیشتمانییەكان بووە‌و وشە ئاگرینەكانی كوانووی خەباتی كوردستانی جۆشداوە.

محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی سێ‌ پیتی ناوی برا شەهیدەكەی ع.ح.ب ( عەلی حسێن بەرزنجی) كردبووە نازناوی شیعری خۆی.
ساڵی1923 لە ناحیەی بەرزنجە لەدایك بووە. ساڵی 1931 بەماڵەوە چونەتە شاری سلێمانی.لەبەرزنجە‌و سلێمانی قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە.ساڵی 1946 بەفەرمانبەر دامەزراوە.

بەرزنجی كەسێكی كوردپەوەر بوو، هەر لەناوەڕاستی چلەكانی سەدەی رابردووەوە تێكەڵاوی جوڵانەوەی سیاسی بوو. ئەو كەسێكی چەپ‌و خاوەن بیرو باوەڕی پێشكەوتنخواز بوو.

بەهۆی هەڵویستە سیاسییەكانییەوە لەساڵی 1963 خرایە كونجی زیندان‌و ئەشكەنجە درا‌و لەوەزیفە دەركرا.ع ح ب شاعیرێكی ریالیست‌و رەخنەگر بووە‌و سەرەتا لەژێر كاریگەری شیعرەكانی سالم‌و تاهیر بەگی جاف‌و ئەدەبدا بووە‌و دواتر كه‌وتۆته‌ ژێر كاریگەری شیعرە نوێیەكانی گۆران‌و پیرەمێردەوە.

ع ح ب یەكەم شیعری لەساڵی 1947 لە گۆڤاری گەلاوێژ بەناونیشانی(گەنجی‌و پیری‌و مردن) بڵاو كردۆتەوە.بێ‌ لەشیعری نیشتمانی، ع ح ب شیعری بۆ سروشت‌و جوانی نوسیوە.

ئەم شاعیرە بەرزەی كورد چوار دیوانی شیعری بەچاپ گەیاندووە كە ئەمانەن(ناسۆری دەروون، گرێی نهێنییەكان، زەردەخەنەی تاساو ‌و تریفە‌و رێژاو).

بەداخەوە ئەم شاعیرە پایەبەرزەی كورد لە 6ی كانونی دووەمی 2000 كۆچی دوایی كرد‌و لەگردی سەیوان بەخاك سپێردرا.
درود بۆگیانی محەمەد شێح حسێن بەرزنجی شاعیر‌و نیشتمانپەروەر.
PM:02:43:05/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 1385 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064