خادیم
ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا

خادیم شاعیرێكی دیاری كوردستانە‌و بەشیعرە ئایینی‌و نیشتمانییەكانی خزمەتی زۆری بەئەدەبی كوردی كردووە.حاجی میرزا عەبدولڵا حاجی محەمەد مەولود چاورەشی كۆیە ناوی تەواوی ئەم شاعیرەیە‌و بەنازناوی خادیم ئەو ناوە دورو درێژەی لەكۆڵ خۆی كردۆتەوە.

خادیم ساڵی 1885 لەشاری كۆیەی لانكەی ئەدەب‌و هونەرو رۆشنبیری لەدایك بووە. هەر لەو شارە خوێندنی ئاینی تەواو كردووە.
ساڵی 1920 بەماڵەوە چونەتە شاری قەڵادزێ‌‌و بەحوكمی خوێنەوارێكەی نازناوی میرزای وەرگرتووە.

ساڵی 1946 چونەتە شاری سلێمانی‌و لەشەقامی مەولەوی دوكانەكەی شوێنی كۆبوونەوەی شاعیران‌و روناكبیرانی شار بووە.خادیم سەرەتا بەشێوازی كلاسیكی شیعرەكانی نوسیوە‌و لەژێر كاریگەری شاعیرانی وەك نالی‌و سالم‌و مەحوی‌و حاجی قادری كۆییدا بووە‌و دواتر شاعیرە نوێخوازەكان كاریان تێكردووە‌و ئەو كاریگەرییە رەنگدانەوەی بەسەر شیعرەكانییەوە هەبووە.

شیعرەكانی خادیم لە دووتوێی دوو بەرگدا لەساڵانی 1980‌و 1982 لەلایەن دەزگای رۆشبیری‌و بڵاوكردنەوەی كوردی چاپ كراون.
خادیمی شاعیر لەرۆژی 5ی كانونی دووەمی 1971 كۆچی دوایی كرد.درود بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی خادیمی شاعیر‌و كوردپەروەر.
PM:03:08:11/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 886 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064