له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه مرۆڤ ده‌بێت گرنگیان پێبدات بۆئه‌وه‌ی له‌ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی بكات.
1- به‌رده‌وام هه‌وڵبده زه‌رده‌خه‌نه هه‌بێت له‌سه‌ر رووخسارت، له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكاندا ده‌ركه‌وتووه كه به‌هۆی پێكه‌نینه‌وه پارێزی له‌ته‌ندروستی دڵ ده‌كه‌یت و هه‌روه‌ها خه‌فه‌تت كه‌مده‌بێته‌وه.
2- گرنگی به‌بابه‌تی گه‌شبین و كۆمێدی بده له‌كاتی گفتوگۆكردنداو هه‌روه‌ها هه‌وڵبده دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌قسه‌ی جوان خۆشبكه.
3- رێگا به‌خۆت مه‌ده ره‌شبین بیت، چونكه جگه‌له‌وه‌ی زیانی هه‌یه بۆت كه‌سانی تریش حه‌زناكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سێك دابنیشن به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ی ره‌شبین بێت و به به‌هانه بێت.
4- گوێ بگره له‌بۆچوونی كه‌سانی تر بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵبده‌یت سوود وه‌ربگریت و هه‌روه‌ها تۆش رێنمایی بده.
5- له‌وكاسانه دووربكه‌وه‌ره‌وه كه به‌هۆی ئیره‌ییه‌وه ناوێریت سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆتی بۆ باسبكه‌یت، چونكه كاریگه‌ری باشیان نیه بۆ ژیانی ئێستا‌و داهاتووش، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و هاوڕێیانه‌ت نه‌وێت كه چاویان هه‌ڵنایات به‌خۆشبه‌ختیه‌كانی ژیانت.
6- گه‌ر روبه‌ڕووی ناخۆشی ده‌بیته‌وه له‌ژیاندا، دڵت به‌خۆشبه‌ختی كه‌سه ئازیزه‌كانت و هاوڕێ دڵسۆزه‌كانت خۆشبێت.
7- خۆشه‌ویستیت به‌رامبه‌ر به‌خۆت هه‌بێت، به‌وشێوه‌یه ده‌بیت به‌خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رزو سه‌ركه‌وتوو.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان