نوێترین تابلێتی تۆشیبا ئاشكرا ده‌كرێت
تۆشیبا به‌رهه‌مهێنانی نوێترین تابلێتی خۆی ئاشكرا ده‌كات

كۆمپانیای تۆشیبای ژاپۆنی به‌رهه‌مهێنانی نوێترین ئامێری تابلێتی خۆی به‌ناوی (Toshiba DynaPad) له‌پێشانگای (CES2016) دا ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ئێستا پێشانگاكه‌ له‌شاری لاس فیگاسی ئه‌مریكا كراوه‌ته‌وه‌.

تابلێته‌كه‌ی تۆشیبا قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 12 ئینجه‌و روونماكه‌شی 1920 به‌ 1280 پێكسڵه‌، هه‌روه‌ها پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی له‌جۆری (Intel Atom X5 Z8300) و به‌خێرایی 1.4 گێگاهێرتز.

تابلێتی Toshiba DynaPad قه‌باره‌ی رامه‌كه‌ی 4 گێگابایته‌ له‌گه‌ڵ میمیۆرییه‌كی ناوه‌كی به‌قه‌باره‌ی 64 گێگابایت، هاوكات كامێرای پێشه‌وه‌ی روونماكه‌ی 2 مێگاپێكسڵه‌، به‌ڵام كامێرای پشته‌وه‌ی روونماكه‌ی 8 مێگاپێكسڵه‌، نرخه‌كه‌شی له‌ 570 دۆلاری ئه‌مریكییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ رۆتانا
AM:10:02:12/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064