ئاماده‌كردنی په‌راسوی به‌رخ به‌ به‌هارات
كه‌ره‌سته‌كان:
۲ كیلۆ په‌راسوی به‌رخ
۱۲۵ لیتر رۆن
۲ كه‌وچكی چێشت به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل
۱ كه‌وچكی چێشت خوێ
۱ كه‌وچكی چێشت به‌هاراتی بیبه‌ر
۲ كه‌وچكی چێشت كه‌ره‌وزی وشككراوه‌
۱ كه‌وچكی چێشت زه‌رده‌چه‌وه‌
۷ كه‌لۆ سیر به‌وردكراوی
۱ لیمۆ

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا له‌ناو قاپێكی قوڵدا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵبكه‌ ته‌نها لیمۆكه‌ بهێڵه‌ره‌وه‌، دوای تێكه‌ڵكردنی كه‌ره‌سته‌كان لایلۆنێكی به‌سه‌ردا بكه‌و بۆماوه‌ی ۲ تا ۳ كاتژمێر له‌ناو سه‌لاجه‌ دایبنێ، به‌وشێوه‌یه‌ په‌راسوه‌كان تامی كه‌ره‌سته‌كانی تر وه‌رده‌گرێت.
2- فڕنه‌كه‌ له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی ۲۶۰ گه‌رمبكه‌ بۆماوه‌ی ۱۵ خوله‌ك.
3- په‌راسوه‌كان له‌سه‌ر سینی فڕنه‌كه‌ دابنێ و بۆماوه‌ی ۱۰ خوله‌ك له‌ناو فڕنه‌كه‌دا دایبنێ، دواتر په‌راسوه‌كان هه‌ڵبگێڕه‌وه‌و بۆماوه‌ی ۱۰ خوله‌كی تر دیوه‌كه‌ی تر له‌ناو فڕنه‌كه‌دا ببرژێنه‌.
4- له‌كۆتاییدا په‌راسوه‌كان له‌سه‌ر قاپێك دابنێ و هه‌روه‌ها لیمۆكه‌ به‌قاشكراوی له‌سه‌ر دابنێ.

خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان

AM:09:41:16/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 709 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064