هه‌رچه‌نده وه‌رزی زستان تازه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام له‌دونیای فاشیۆندا ماركه ناوداره‌كان سه‌رقاڵن به‌ده‌رخستنی مۆدێلاتی نوێ بۆ وه‌رزی داهاتوو، به‌وهۆیه‌ی خانمان ئاگاداربكه‌نه‌وه له‌سه‌ر دوایین مۆدێلات.
جگه لهمۆدێلاتی ساڵی رابردوو، هه‌روه‌ها له‌مساڵدا ستایلی نوێ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش له‌جیاوازی نێوان ره‌نگه‌كاندا خۆده‌رده‌خات، لێره‌دا دیزاینه‌ران تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر ره‌نگی كاڵ و ناسك بۆ خانمان، ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن به‌ناوی ئه‌و ستایله كه پێیده‌وترێت (رۆمانتیك ترێندس).
له‌هه‌مانكاتیشدا ئاشكرایده‌كه‌ن كه ئه‌و مۆدێلاته نوێیه بریتییه له‌ڕه‌نگه‌كانی په‌مه‌یی و سپی و خاكی.
دیزاینه‌ران له‌كۆتاییدا ده‌شڵێن كه گونجاوه هه‌موو پارچه‌كانی پۆشاكت رێكبخه‌یت له‌سه‌ر مۆدێلاتی (رۆمانتیك ترێندس)، وه‌ك چۆن له‌م وێنانه‌دا پیشانمان ده‌ده‌ن.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار