ئه‌پڵ كاتژمێری دووه‌می به‌رهه‌مده‌هێنێت
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی دووه‌می له‌كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كانی به‌ناوی (Apple Watch 2)، بڕیاریشه‌ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی رابگه‌یه‌نرێت و له‌مانگی ئاداریشدا به‌ڕه‌سمی بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، كه‌ هاوكاتیش ده‌بێت له‌گه‌ڵ خستنه‌ بازاری مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی ئایفۆن.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سایتیGSM ی هیندی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگۆی به‌رهه‌مهێنانی كاتژمێری دووه‌می ئه‌پڵ هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كانی پێشوو كه‌ باسیان له‌به‌رهه‌مهێنانی كاتژمێره‌كه‌ی ئه‌پڵ كردبوو له‌لایه‌ن كۆمپانیای Taiwans Quanta Computer كه‌ دروستكردنی كاتژمێره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

جێی باسه‌، كاتژمێره‌كه‌ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ده‌بێت كه‌ گرنگترینیان بوونی كامێرای پێشه‌وه‌یه‌ بۆ په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی، هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی هه‌ستیاری تێدا جێگیرده‌كرێت كه‌ له‌كاتژمێره‌كه‌ی پێشوودا بوونیان نه‌بووه‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ ئاژانسه‌كان

AM:09:58:16/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 642 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064