سوور-ئەگەر ئەو رەنگەی هەزت لێیەتی سوورە ئەوا تۆ کەسێکی چالاکیت و حەز بە جووڵە دەکەیت وە دەتەوێت لە رێگەی پێنج هەستەکەتەوە ئەزموونی ژیان بکەیت.
پرتەقالی-ئەگەر حەزت لەرەنگی پرتەقاڵیە ئەوا پێویستیەکی زۆرت بەوەیە تێکەڵی خەلک بیت و پەسەند بکرێیت و ڕێزت بگیرێت وەک بەشێک لە کۆمەڵەیەک،پێویستە بەرەنگارو روبەروی زۆر شت ببنەوە لە ژیانتاندا جا کۆمەلایەتی بێت یان مادەیی.
زەرد-ئەگەر تۆ هەزت لە رەنگی زەردە ئەوا تۆ پێویستیەکی زۆرت بەوەیە ژیانێکی لۆژیكیت هەبێت و بوونی خۆت بسەلمێنی،ئەویش بە بەکارهێنانی ئەقڵ و لۆژیكی بۆ بەرهەم هێنانی بیرۆکەی نوێ.
سەوز-ئەگەر حەزت لە ڕەنگی سەوزە ئەوا پێویستیەکی قووڵت بەوەیە کە خۆشبویسترێیت و کەسانی تریشت خۆشبوێ، وە هەروەها هەست بە ئاساییش بکەیت.پێویستت بە وتنی سوپاس گوزاریە لەکاتی کردنی کارەک بۆ کەسانیتر.
شین-ئەگەر ئەو ڕەنگەی حەزت لێیە شینە ئەوا تۆ پێویستت بە ئارامی دەروون هەیە بۆ ئەوەی سودی لێ ببینی بۆ ژیانت بەبێ ئەوەی ئەو ئارامیە بشێوێنی لەبەر رازیکردنی کەسانیتر.
نیلی-عاشقانی ئەم رەنگە پێویستیان بەوەیە هەستێکی جێگیریان هەبێت دەربارەی گەردوون لە لایەن کەسانیترەوە پەسەند بکرێن و ئاگایان لە خۆیان بێت لە ڕووی دەروونییەوە.
مۆر یان وەنەوشەیی-ئەگەر حەزت لە مۆرە ئەوا پێویستیەکی قووڵت بەوەیە هەست بە ئاساییش و پارێزراوی بکەیت بۆ ئەوەی لە هەموو بوارەکانی ژیانتدا پێشبکەوی بە تایبەت لە روی دەرونییەوە.وە پێویستیەکی زۆرت بەوەیە لە پرۆژە خێرخوازییەکاندا بەشداری بکەیت و یارمەتی کەسانێک بدەی کە پێویستییان پێیەتی.
پەمەیی-پێویستییەکی زۆرت بەوەیە قبووڵ بکرێیت و خۆشبویسترێیت بە بێ مەرج.
پیرۆزەیی-ئەگەر حەزت لەم رەنگەیە ئەوا پێویستیەکی زۆرت بەوەیە کە هاوسەنگی دەروونیت ڕاگری لە ژیانتتدا وە خەون و ئاواتەکانت دەربخەیت،کێشە نیە هەرچۆن بێت بۆ ئەوەی رێگای خۆت بدۆزیتەوە.
ئەرخەوانی-تۆ لەو کەسانە نیت کە ژیان بە شێوەیەکی جیاواز دەبینن.
قاوەیی-عاشقانی ڕەنگی قاوەیی پێویستیەکی زۆریان بەوەیە کە پارێزراوبن و ئاسودە بن و لەگەل خێزانەکانیان کۆ ببنەوە.
ڕەش-عاسقانی ئەم رەنگە پێویستیان بە هێزە بۆ ئەوەی هەستەکانیان بپارێزن و بە سەریدا زاڵ بن.
سپی-ئەگەر حەزت لەم ڕەنگەیە ئەوە زۆر زۆر پێویستت بە سادەیی هەیە لە ژیانتا و کەسێکی سەربەخۆ بیت ئ پێویستت بە کەس نەبێت.
رەساسی-وەکو ڕەنگی رەساسی کە ڕەنگی دڵخوازی تۆیە، تۆ کەسێکی مامناوەندی لە زۆربەی بوارە.
زیوی-ئەگەر حەزت لەم رەنگەیە تۆ کەسێکی ژیریت و حەزت لەوەیە پێشبینی بکەیت و پەیوەندیەکی قووڵت لەگەڵ ژیانی ڕۆحی هەیە.
ئاڵتوونی- ئەگەر حەزت لەم رەنگەیە ئەوا تۆ کەسێکی درەوشاوەی لە رەفتار و کەسایاتیتدا ، وا لە کەسانی تر دەکەیت هەست بە حەوەنەوە بکەین لەگەڵت.
وە: گەشبین محمد