ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
مەعرووف چیاووك كەسایەتییەكی گەورەی سیاسیو قانونیو پەرلەمانیو روناكبیری كوردستانە، لەوبوارانەدا خزمەتێكی زۆری بەگەلو نیشتمانەكەی كردووەو ناوو ناوونیشانی وەك ئەستێرەیەكی پرشنگدار لەئاسمانی كوردەواریدا دەدرەوشێتەوە.
مەعرووف عەلی ئەشعەر ئەفەندی كەبەمەعرووف چیاووك ناسراوە ساڵی 1885 لەئامێزی خێزانێكی ناسراوو كوردپەروەر له شاری بەغدا لەدایك بووە.قۆناغەكانی خوێندنی لەبەغداو بەكالۆریوسی حقوقی لەئەستەنبوڵ تەواو كردووە.ساڵی 1909 گەڕاوەتەوە بەغداو وەك یاساناسێك لەساڵی 1912 گۆڤاری حقوقی بەزمانی عەرەبی دەركردووە.دواتر وەك پارێزەرو دادوەر خزمەتی كردووە.
ساڵی 1928 وەك نوێنەری شاری هەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردراوەو هەر لەو خولەدا بووە بەجێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.نوێنەریكی زیرەكو لێهاتوو و بەسەلیقە بووەو بەرگری شێلگیرانەی لەمافەكانی گەلی كورد كردووە.
لەساڵانی 1942-1946 پارێزگاری سلێمانی بووە.
بێ لەكاری ئیداریو پەرلەمانی، چیاووك وەك نوسەرو روناكبیرێك خزمەتی بەئەدەبو مێژووی كورد كردووە.لەساڵانی 1930-1943 سەرپەرشتی یانەی سەركەوتنی لەشاری بەغدا كردووەو ئەو یانەیە ناوەندێكی گرنگی هۆشیاری سیاسیو رۆشنبیری كوردی بووە.
مەعرووف چیاووك لەژیانی خۆیدا خزمەتێكی زۆری بەبواری مێژوو و روناكبیری كوردی كردووەو چەند كتێبێكی نایابو بەنرخی بەزمانەكانی كوردیو عەرەبی لەو بوارانەدا نوسیوە، لەوانە( نوسینی كوردی، مەسەلەی كورد، نوێنەرایەتیم، تراژیدیای بارزانی زوڵملێكراو،ههزار بێژو بهند).
ئەم كەسایەتییە گەورەیەی كورد لەرۆژی 21ی كانونی دووەمی 1958 لەشاری بەغدا كۆچی دوایی كردو تەرمە پیرۆزەكەی برایەوە بۆ شاری هەولێرو لەگۆڕستانی شێخی چۆلی بەخاك سپێردرا.یانهی سهركهوتن بهبۆنهی چلهی ئهم كهسایهتییهوه بۆنهیهكی ماتهمینی لهشاری بهغدا سازكردو لهو چلهیهدا شێخ سهلامی شاعیر شیعرێكی بۆ خوێندهوهو تێیدا ئهڵێ:
میری شیرینم مهعرووف چیاووك
تۆ بۆ كورد بووی باوك
كورد بۆ تۆ ئهڵێ چهند بهندی لاوك
دڵ ئهسوتێنێ وهكو چراوگ
درودی رێزو وەفا بۆ گیانی پاكو پیرۆزی مەعرووف چیاووكی پارێزەرو پەرلەمانتارو روناكبیرو كوردپەروەر.