كه‌ره‌سته‌كان:
۱ كیلۆ سێ‌و
۱ هێلكه
۲ كه‌وچك دارچینی
۷۵ گرام كشمیش
۲۵۰ گرام كه‌ره
۲۰۰ گرام شه‌كر
نیو كه‌وچكی چا خوێ
۱ ڤانێلا
۴۰۰ گرام ئاردی سپی
شێوازی ئاماده‌كردن:
1- فڕنه‌كه‌ت گه‌رمبكه له‌سه‌ر ۱۸۰ پله‌ی گه‌رمی.
2- هه‌موو سێوه‌كان پاكبكه‌و به‌ته‌نكی قاشیان بكه.
3- له‌ناو قاپێكدا شه‌كرو هێلكه تێكه‌ڵبكه‌و تێكی بده.
4- هه‌روه‌ها كه‌ره‌كه‌ی تێبكه له‌گه‌ڵ ڤانێلا و خوێ و ئاردی سپی، ئێستا هه‌موویان تێكبده تا ده‌بێت به‌هه‌ویر.
5- كشمیشه‌كان بخه‌ره ناو ئاوی گه‌رمه‌وه‌و دوای ۱۵ خوله‌ك ئاوه‌كه‌ی لێده‌ربكه‌و به‌كلێنس وشكی بكه‌ره‌وه.
6- قاڵبی كێكه‌كه به‌كه‌ره چه‌وربكه‌و دواتر ناوه‌وه‌ی قاڵبه‌كه به‌نیوه‌ی هه‌ویره‌كه بپۆشه.
7- ئێستا نیوه‌ی سێوه‌كان بخه‌ره ناو قاڵبه‌كه‌وه‌و كه‌وچكێك دارچینی به‌سه‌ردا بكه له‌گه‌ڵ نیوه‌ی كشمیشه‌كه‌شی به‌سه‌ردا بكه، بۆ جاری دووهه‌م به‌هه‌مانشێوه‌ی نیوه‌كه‌ی تری سێ‌و و دارچینی و كشمیشه‌كه‌شی به‌سه‌ردا بكه.
8- به‌نیوه‌ی هه‌ویره‌كه‌ی كه ماوه سه‌ره‌كه‌ی به‌نه‌خش دابپۆشه، دواتر بۆماوه‌ی ۳۵ خوله‌ك له‌ناو فڕندا بیبرژێنه.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان