زه‌ڵاته‌ی سپێناخ به‌ ئه‌ڤۆكادۆ
كه‌ره‌سته‌كان:
نیو كیلۆ سپێناخ
۱ خه‌یار
۱ ئه‌ڤۆكادۆ
۱ قاش شوتی
۱ پیازی سوور
كه‌مێك په‌نیری په‌ستا

كه‌ره‌سته‌ بۆ ساز:
۱ كه‌وچكه‌ چێشت خه‌ل
۱ كه‌وچكه‌ چێشت رۆنی زه‌یتون
۱ كه‌وچكه‌ چا خوێ
۱ كه‌وچكه‌ چا بیبه‌ری سووری هاڕاو
۱ كه‌وچكه‌ چا به‌هاراتی بیبه‌ری ره‌ش

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا نیو كیلۆ سپێناغ بشۆره‌وه‌و دواتر ئاوه‌كه‌ی لێده‌ركه‌و بیخه‌ره‌ ناو قاپێكی قوڵی زه‌ڵاته‌.
2- دواتر توێكڵی خه‌یاره‌كه‌ لێبكه‌ره‌وه‌و له‌ناو قاپه‌كه‌دا به‌وردی قاشی بكه‌.
3- هه‌روه‌ها ئه‌ڤۆكادۆ و شوتیكه‌ش قاشبكه‌و بیخه‌ره‌ ناو قاپه‌كه‌وه‌.
4- ئێستاش پیازه‌ سووره‌كه‌ به‌خڕی قاشبكه‌.
5- كه‌مێك په‌نیری په‌سته‌ به‌وردی به‌سه‌ردا بكه‌.
6- له‌كۆتاییدا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان بۆ ساز له‌ناو قاپێكی بچوكدا تێكه‌ڵبكه‌و دواتر به‌سه‌ر زه‌ڵاته‌كه‌یدا بكه‌.

خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان

AM:11:32:01/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 1731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064