رۆمانی یــــاد، كچه بێ مێژووه‌كه‌و فلیمی (بێ كه‌س)، له‌سه‌ره‌تای تێپه‌ڕبوونی 28 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا له‌هۆڵی دبالی له‌ئه‌مستردام پێشكه‌شكرا.
له‌یه‌كێك له‌چالاكییه دیاره‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی كوردانی تاراوگه له‌هۆڵه‌نده كه به‌ئاماده‌بوونی ده‌سته‌بژێرێك له‌ڕۆشنیبران‌و نووسه‌رانی هۆڵه‌ندی‌و كورد به‌ڕێوه‌چوو، له‌هۆڵی رۆشنبیریی یانه‌ی دبالی له‌ئه‌مستردام رۆژێكی تایبه‌تی چالاكیی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی‌و مێژووی سیاسی كورد پێشكه‌شكراو باسی مێژووی سه‌د ساڵه‌ی كوردی تێدا خرایه‌ڕوو.
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م چالاكییانه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی (Nobelman)، كه ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆمانی (یـــاد كچه بێ مێژووه‌كه)ی د. سه‌روه‌ر جوانڕۆیی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو ده‌ستپێكرد، پاشان خاتوو (Marieke de Ridder)، چه‌ند بڕگه‌یه‌كی له‌ده‌قی رۆمانه‌كه خۆێنده‌وه‌و باسێكی كورتی پاڵه‌وان‌و رووداوه‌كانی ناو رۆمانه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد.
رووداوی ناو رۆمانی (یـــاد كچه بێ مێژووه‌كه)، سه‌ره‌تاكه‌ی له‌كوردستانی باشووره‌وه ده‌ستپێده‌كات، دواتر كوردستانی رۆژهه‌ڵات‌و پاشان له‌هۆڵه‌ندا كۆتایی دێت، باس له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژوویه‌كی ره‌شی رژێمی عیراق ده‌كات، له‌سه‌رده‌مێكدا كه پاكتاوی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر به كورد‌و توركمان‌و كه‌مایه‌تییه‌كانی تری عیراق ئه‌نجام ده‌داو پرۆسه‌ی ئه‌نفال‌و جینۆسایدی به‌چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه تاقیكرده‌وه.
ده‌رباره‌ی ناوی رۆمانه‌كه نووسه‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه له‌خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت بۆچی ناوم ناوه یاد، چونكه یاد له‌سه‌رده‌مێكی تاریكی مێژووی میلله‌ته‌كه‌یدا هاتۆته ناو ژیانه‌وه، كه ره‌نگ بوو هه‌ر ئه‌وكاته ژیان له‌ده‌ست بدات. رووداوی ناو رۆمانه‌كه له‌ساڵی 1987ه‌وه، ده‌ستپێده‌كات‌و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی نووسینیشی پاش ساڵێكه له‌كاره‌ساتی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال‌و ئه‌م رووداوانه‌ش بۆنه‌ته هه‌وێنی نووسینی رۆمانی (یـــاد كچه بێ مێژووه‌كه). هه‌ر ئه‌م رۆمانه به‌زمانی هۆڵه‌ندی ساڵی 2015 له‌ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی (Nobelman) ، له‌دووتوێی 316 لاپه‌ڕه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌بڕگه‌ی كۆتایی رۆژه‌كه‌دا فلیمی: (بێ كه‌س) نمایشكرا. ئه‌م فیلمه ده‌رهێنانی (كارزان قادر)بوو، چیرۆكی فیلمه‌كه‌ش خه‌ونی دوو منداڵی كوردی بێ باوك‌ودایكی له‌وڵاتێكی وێرانبوودا ده‌گێڕێته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت كۆچ بكه‌ن بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م چالاكییه‌ش بووه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی ئاماده‌بووان‌و رۆژێكی پڕ له‌زانیاریی‌و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی پڕ شكۆی گه‌له‌كه‌مانی پێشكه‌ش به‌هۆڵه‌ندییه‌كان كرد.
خاك