ئەتلەتیكۆ مەدرید - ئیسپانیا
ساڵی دامەزراندن : 1903

پێگەی یانەكە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت 

http://www.clubatleticodemadrid.com



لۆگۆی یانەكە لە پێشترا





لوگۆی یانەكە لە ئێستادا


بەرگی یانەكە 




ناوی تەواو :Club Atlético de Madrid
ساڵی دامەزراندن:1903
 شار:مەدرید
ڕاهێنەر: دیگۆ سیمۆنی – ئەرجەنتینی 
خول:لا لیگا

یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید

یانەیەكی تۆپی پێی  شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە ,لە بەرواری (26-4-1903) دامەزراوە , لە ئێستادا لە خولی پلە یەكی ئیسپانیادا یاری دەكات وە ناوی یاریگاكەی (بیسنتی كالدیرۆن ) ە,یانەكە لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی ئیسپانیاو جامی ئیسپانیای لە (9) بۆنەدا  بەدەست هێناوە ,نازناوی جامی جامەكانی ئەوروپای لە ساڵی 1962 بەدەست هێناوە...هەروەها پلەی دووەمی پاڵەوانی ئەوروپاو پاڵەوانی جامی (ئەنتەرتوتو ) بووە لە ساڵی 1974.



لە مێژووی یانەكە بە چەند ناوو نازناوێك ناسراوە لەوانە:

1-(لووس كولچۆ نیرۆس) یان (كارگەی فەرش و مافور) ئەویش بە هۆی بوونی ڕەنگی سوورو سپی خەت خەتی سەر فانیلەكان كە لەڕەنگی فەرشی كۆن ەچێت.
2-(لویس ئەند یوس) ( هندی یەكان ) هۆی ئەم ناوەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێكەوتنامانەی كە یانەكە لەگەڵ یاریزانی بیانیدا ئیمزای دەكرد كە زۆربەیان هاووڵاتی ئەمەریكای لاتیین واتە باشوور بوون .بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بیرۆكەی جیاوازو دژ هەیە لەسەر ئەو ناوە كە ووتراوە یاریگاكە دەكەوێتە سەر قەراخی ڕووبار وە یان ووتراوە (لویس ئەند یوس) كە دوژمنی كلاسیكی (لووس بلانكۆس ) بووە واتە (سپی ) كەئەمەش نازناوی (ڕیاڵ مەدرید) ە.

3-دوا ناو (ئەتڵەتیكۆ مەدرید) ە كە دژی یانەی (ڕیاڵ مەدرید) ە كەهەردوو یانەكە لە یەك شاردان كەبە (دێربی) ناسراوە.


مێژووی یانەكە؟؟

یانەكەلە ساڵی (1903)  لە لایەن سێ خوێندكاری باسكی یەوە دامەزرا كە بریتی بوون لە (گۆرتازار ,ئەزتۆرتاشا,ئابدوون) وە ناوی یانەكە یانەی مەدریدی وەرزشی بەشێك بوو لە یانەی ئەتڵەتیكۆ بلباو.
وە لەساڵی (1904) یانەكە دامەزراوەیەكی رێكخست بۆ ئەندامە ناڕازی یەكانی .یانەكە سەرەتا بە جلی سپی و شین یاری دەكرد هەمان جلی یانەی بلباو بەڵام دواترلە ساڵی (1911) گۆڕا بۆ سوورو سپی وە لە ساڵی (1923) لە یانەی بلباو بە تەواوی جیابوەوەو وە یاریگایەكی تایبت بە خۆیان دامەزراند.
ئەتڵەتیكۆ مەدرید لە سەراتاكانی خولی ئیسپانی لە ساڵی (1939) لەگەڵ یانەی ئەفیاسیۆن ناسیۆنال كەسەر بەشاری سەرەقۆستە بوو بوو بە یەك وە ناوەكەی گۆڕدرا بۆ (ئەتڵەتیك ئەفیاسیۆن مەدرید)

یانەی ئەفیاسیۆن ناسیۆنال بە هاوكاری هێزی ئاسمانی ئیسپانیا لە ساڵی (1939) دامەزرا.
وە لە ساڵی (1947) ناوی یانەكە بە تەواوی گۆڕدرا بۆ (ئەتڵەتیكۆ مەدرید) وە یانەكە بە سێهەم یانەی سەركەوتووی ئیسپانی دائەنرێت لە دوای یانەی (ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە) .





سەردەمی زێڕینی یانەكە!!!

لە ژێر سەرپەرشتی و سەرۆكایەتی (ئیلینیۆ ئیریرا) و وە بەهاوكاری (بن موبارەك) ی عەرەب یانەكە دووەم نازناوی بۆ وەرزی (1950 بۆ 1951 ) بە دەست هێنا . (ئیلینیۆ ئیریرا) لە ساڵی (1953) یانەكەی بە جێهێشت  , لە ماوەی ساڵانی پەنجاكاندا یانەكە ركابەرایەتی هەریەك لە یانەكانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیكۆ بلباو ویانەكی تری خولی ئیسپانی دەكرد لە سەر سێًهەم نازناوی خولی ئیسپانی .


لەوەرزی  (1957 بۆ 1958 ) بە ڕاهێنەرایەتی (فێرناندۆ داوسیك ) توانی پلەی دووەمی خولی ئیسپانی بە دەست بهێنێت ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كەیانەكە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی (1958 بۆ 1959)  بكات,وە بە كۆششی دڵی هێرشبەرانی بەڕازیلی (فافا وە ئەنریكی كۆیار ) توانیان بگەنە یاری نیوەی كۆتای دوای بردنەوەیان لە یانەكانی (دری ماكۆندراو سیسكا سۆفیاو شاڵكە ) وە لە نیوەی كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكان ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆوە ,لە یاری چوون لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ بە ئەنجامی (2-1) یاری یەكەی دۆڕاند ,بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا لە ناو یاریگای خۆی (میترۆ بۆلیتانۆ) بە ئەنجامی (1-0) یاری یەكەی بردەوە وە بە كۆی ئەنجامی هەردوو یاری یەكە یەكسان بوون ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە یاری پاشكۆ بكەن .وە لە یاری پاشكۆدا لە (سەرە قۆستە ) یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری یەكەی بە ئەنجامی (2-1) بردەوە. وە لە ساڵانی شەست و حەفتاكاندا یانەكە ململانێی بەهێزی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەكرد لە سەر پلەی دووەمی خولی ئیسپانی.


یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید لە جامی ئیسپانیدا بە ڕابەرایەتی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید (خۆسی ڤیالونگا) توانی تۆڵەی خۆی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بكاتەوە ئەویش بە بردنەوەی دوو وەرزی دوا بە دوای یەك لە وەرزی (1960 بۆ 1961) .وە لە ساڵی (1962) توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جامەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەی لە یانەی (ڤیرۆنتینا)  بە ئەنجامی (3-0) ,وە بۆ ساڵی (1963) جارێكی تر گەیشتە یاری كۆتای هەمان پاڵەوانێتی بەڵام ئەم جارە نازناوەكەی لە دەستدا دوای دۆڕاندنی بە یانەی (تۆتنهام هۆتسبێر ) بە ئەنجامی (1-5 ) .
هێرش بەری یانەكە (ئەنریكی كۆیار) و وە یاریزانی هێڵی ناوڕاست (میگێل خونێز) و یاری دروستكەری یانەكە(ئەدیلاردۆ) دەورێكی باڵایان هەبوو لە سەرخستنی یانەكە.
زەمەنی زێڕینی یانەكە وردە وردە بە سەر چوو ئەویش بە هۆی ئەو زەمەنە زێڕێنەی كە یانەی ڕیاڵ مەدرید تیایدا بوو كە توانی لە ماوەی ساڵانی (1961 بۆ 1980 ) دەست بگرێت بە سەر خولی ئیسپانی و ئەویش بە بە دەست هێنانی خولی ئیسپانی  (14 ) جار. وە لە ماوەی ئەو زەمەنەدا  یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید تاكە ڕكابەری ڕاستەقینەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو وە توانی لە ساڵانی (1966 وە 1970 وە 1973 وە 1977 ) خولی ئیسپانی و وە لە ساڵانی (1961 وە 1963 وە 1965) جامی شای ئیسپانی و وە لە ساڵانی (1965 وە 1972 وە 1976 ) جامی ژەنەڕاڵی دووی بەدەست هێناوە.لە ساڵ (1965) یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید كۆتای بە ململانێ و ڕكابەری هێنا  وەك پاڵەوانێكی ڕاستی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید .

یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید یەكەم یانەیە كە توانیویەتی (8) وەرزی دوا بە دوای یەك لەناویاریگای سانتیاگۆبێرنابۆ لە  یانەی ڕیاڵ مەدرید بباتەوە.بەڵام ئەم یانەیە جارێكی كە گەرایەوە سەردەمی زێڕینی خۆی دوای ئەوەی توانی  دیگۆ سیمۆنی ئەژەنتینی بكاتە راهێنەری یانەكەی .جارێكی كە ئەتلەتیكۆ گەرایەوە بۆ  ركابەری كردنی یانەكانی ئیسپانیا بەتایبەت هەردوو یانە زل هێزەكەی ئیسپانیا كە بانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی كەتەلۆنیا دەستیان گرتبوو بەسەر خولەكەدا بۆماوەی چەندین ساڵ.



ساڵی 2011 دوای ئەوەی سیمۆنی بووە راهێنەری ئەتلەنتیكۆ ئیتر جارێكی كە ئەم یانەیە بووە یانەیەكی قورس بۆ یانەكانی تر كە بە ئاسانی بتوانن لە یاریەكاندا تێی پەرێنن.سەرەتا ئەم یانەیە بەهۆی ئەنجامە باشەكانیەوە توانی لە ساڵی 2012 بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات ,
.هەرچەندە ئەنجامی باشی نەبوو بەڵام لە خولی ئەوروپی توانی ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت و دوای بەدەست هێنانی  خولەكە توانی كاسی سوپەری ئەوروپاش بەدەست بهێنێت.وە لە ساڵی 2012 جامی مەلیكی ئیسپانی بەدەست هێنا ,

هەروەها جارێكی كە توانی چەندین یاری لەسەریەكی دوا بەدوا لە یانە ركابەرەكەی ریاڵ مەدرید بباتەوە ببێتە گرێ كوێرە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید .وە لە ساڵی ساڵی 2014  توانی خولی ئیسپانی لالیگا لە دەستی ریاڵ  و بەرشەلۆ،ە وەربگرێت و جامەكە بەرزبكانەوە كە چەندین ساڵ بوو دوركەوتبو یەوە لە بەدەست هێنانی ئەو جامە وە لە هەمان ساڵیشدا توانی پلەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

بەدەست بهێنێت كە لە یاری كۆتایدا دێربی ئیسپانی بوو كە بە یانەی ریاڵ مەدریدی دراوسێی دۆرا,شایانی باسە دیگۆسیمۆنی بە باشتین راهێنەری 20 سالای رابردوی یانەكە دادەنرێًت كە بە هێنانی چەندین یاریزان و دروست كردنی چەندین یاریزان توانی یانەكە بەردەوام لە ریزبەندی پێشەوەی خولی ئیسپانی بهێلێتەوە كە لە ئێستا بونی كرزمانی فەرەنسی و گۆدینی ئیسپانی چەندین یاریزانی تر هۆكاری سەرەكی سەركەوتنەكانی هیندییە سورەكانن چەندین جامی بۆ یانەكە بەدەست هێناوە .

نازناو تۆماری یانەكە.....

1- خولی ئیسپانی پلە یەك  (10) جار لە ساڵانی    :                                                                               (1939-40، 1940-41، 1949-50، 1950-51، 1965-66، 1969-70، 1972-73، 1976-77، 1995-96.   2013-14)


2-جامی شای ئیسپانی (10) جار لە ساڵانی :

1960، 1961، 1965، 1972، 1976، 1985، 1991، 1992، 1996.  2012 

3- نازناوی جامی ئەوروپا لیگ   و   نازناوی جامی سۆپەری ئەوروپا   ( 2009 – 2010 ) .2011 -2012.


4-جامی ئینتر كونتینینتال (1) جار ساڵی  1974. 
5-پاڵەوانێتی جامەكانی ئەوروپا (1) جار ساڵی 1968.
6-جامی سوپەری ئیسپانیا (1) جار ساڵی 1985.
7-بەشداری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا (6) جار.
8-بەشداری جامی یەكێتی ئەوروپا (18) جار.
9-بەشداری خولی ئیسپانیا پلە یەك (68) جار.
10-بەشداری خولی ئیسپانیا پلە دوو )6) جار.


 



ڕاهێنەری ئێستای یانەكە ( دیگۆ سیمۆنی – ئەرجەنتینی)




AM:09:29:28/04/2015

ئه‌م بابه‌ته 2137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064