حسێن میسری
حسێن ره‌حیم محه‌مه‌د ئه‌مین ناسراو به‌ حسێن میسری
* ساڵی 1957 له‌ گه‌ڕه‌كی شوان له‌ شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه‌.

* له‌به‌ر باری سیاسی و ئابوری خێزانه‌كه‌یان نه‌یتوانیوه‌ بخوێنێت، بۆیه‌ خۆی فێری نووسین و خوێندنه‌وه‌ كردووه‌و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بووه‌ته‌ خوێنه‌رێكی زۆر باشی ده‌قه‌ شانۆییه‌ عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان، زمانی عه‌ره‌بی، توركی، هیندی به‌باشی زانیوه‌.

* ساڵی 1977 كه‌ بۆ خوێندنی كۆرسی شانۆیی ده‌چێته‌ میسرو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نازناوی میسری وه‌رده‌گرێت.

ساڵی 1973 بۆ یه‌كه‌مجار له‌ شاری موسڵ له‌ شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری كردووه‌، له‌ نووسینی عه‌لی سالم و عه‌دنان جویدجاتی.

* ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ تیپی شانۆیی ئه‌زمونگه‌ری كه‌ركوكه‌وه‌، هه‌ر له‌و تیپه‌ ده‌ستی به‌ ئه‌زموونی شانۆیی كردووه‌و به‌شداری چه‌ند شانۆیه‌كی تری كردووه‌و بیروڕای پێشكه‌وتووانه‌ی هه‌بووه‌ له‌ تیپه‌كه‌دا.

* ساڵی 1979 نواندن - له‌ شانۆیی (باڵنده‌و رێوی) – ده‌رهێنانی (جه‌عفه‌ر موسا) – نووسینی (ناتق خلوسی).

* ساڵی 1979 نواندن – له‌ شانۆیی (الدراویش یبحثون عن الحقیقه‌) – ده‌رهێنانی (عبدالرزاق محه‌مه‌د عه‌زیز) – ئه‌م شانۆییه‌ به‌ گه‌وره‌ترین نمایش ئه‌ژماركرا له‌سه‌ر ئاستی عیراق و چه‌نده‌ها نووسینی له‌سه‌ر نوسرا.

* ساڵی 1979 وانه‌ی هونه‌ری بۆدی ته‌كنیكی وتۆته‌وه‌ له‌ تیپه‌كه‌ی.

* ساڵی 1980 یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ری شانۆیی (دوا گۆرانی) – ده‌رهێنانی (عبدوالرزاق محه‌مه‌د عه‌زیز).

* ساڵی 1981 – یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ری شانۆیی (به‌سه‌رهاتی دۆستی ئاژه‌ڵ) – ده‌رهێنانی (عبدوالرزاق محه‌مه‌د عه‌زیز).

* ساڵی 1981 – نواندن له‌ شانۆگه‌ری (گه‌مه‌ی سوڵتان و وه‌زیر) – ده‌رهێنانی (عبدوالرزاق محه‌مه‌د عه‌زیز).

* ساڵی 1982 - نواندن له‌ شانۆیی (دارستانی یوتوبیا) – ده‌رهێنانی (ئیسماعیل هه‌ورامی) سه‌رپه‌رشتیاری گشتی (ده‌رهێنان)ـه‌كه‌ بووه‌.

* ساڵی 1983 – نواندن له‌ شانۆیی (حب ابیكاك و موته‌) – ئاماده‌كردنی (جه‌لال پۆڵا) و ساڵی 1984 له‌ فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی (المنتدی المسرح) له‌ به‌غدا نمایشكراو خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری گه‌نجی پێبه‌خشرا.

* له‌م شانۆگه‌رییه‌دا به‌سه‌ركه‌وتوویی سه‌رنجی هونه‌رمه‌نده‌ گه‌وره‌كانی به‌غدای راكێشا.

* له‌ ستۆدیۆی ئه‌كته‌ر له‌ تیپه‌كه‌ی كاریكردووه‌.

* ساڵی 1991 ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری تیپی شانۆی قه‌ڵا بووه‌ له‌ كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده‌ دووربووه‌ له‌ شاره‌كه‌ی، هه‌میشه‌ ده‌ستی یارمه‌تی بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی دوای خۆی به‌هه‌موو كه‌مینه‌كانه‌وه‌ درێژكردووه‌و به‌تایبه‌تی تیپی قه‌ڵا كه‌ تائێستاش به‌رده‌وامن له‌ كاركردن – له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو كه‌ناڵی خاك TV و كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات-ـه‌وه‌.

* ساڵی 1985 هاتوه‌ته‌ شاری سلێمانی و ئه‌ندامێكی چالاكی تیپی نواندنی سلێمانی بووه‌.

* ساڵی 1985 ده‌رهێنانی شانۆگه‌ری (گوڵی به‌هار هات) – نوسینی (جه‌لیل القیسی) له‌ فێستیڤاڵی لاوانی سلێمانی – خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ده‌رهێنان و به‌رهه‌می پێبه‌خشرا.

* ساڵی 1987 ده‌رهێنانی شانۆیی (هه‌ڵهاتنی مانگ) – نوسینی (لیدی گریگۆری).

* ساڵی 1988 نواندن له‌ شانۆیی (سێتای ئاسنین) – ده‌رهێنانی (جیهاد دڵپاك).

* ساڵی 1989 نواندن و ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (ئه‌و پیاوه‌ی خۆی به‌ بارمته‌ دانا) نووسینی (مه‌هدی ئه‌لسماوی).

* یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندی كورد بوو كه‌ هونه‌ری پانتومایمی هێنایه‌ هونه‌ری شانۆی كوردی، به‌ سازدانی كۆڕو سیمینار تایبه‌ت به‌م هونه‌ره‌ له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركوك، به‌غدادو پێشكه‌شكردنی كاری هونه‌ری.

* ساڵی 1990 نواندن و ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (نجنسكی ساتی زه‌ماوه‌ند) كارێكی پانتومایم له‌ فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی (المنتدی المسرح) له‌ به‌غدا، خه‌ڵاتی رێزلێنانی (نواندن و ده‌رهێنانی) پێبه‌خشرا.

* ساڵی 1991 نواندن و سیناریۆو ده‌رهێنانی (سه‌مایه‌كی بێ ناونیشان) كارێكی پانتۆمایم.

* یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندی كورده‌ كه‌ كاری شانۆیی هێنایه‌ سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌شێوه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵ و هه‌میشه‌ كاره‌ساتی (هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال) پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌كاره‌كانیدا.

* ساڵی 1992 سیناریۆو ده‌رهێنانی (كه‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵه‌بجه‌) له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی تا به‌رده‌ركی سه‌را.

* ساڵی 1992 سیناریۆو ده‌رهێنانی (كه‌رنه‌ڤاڵی ئاشتی) له‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌.

* ساڵی 1992 سیناریۆو ده‌رهێنانی (تابلۆی رامان بۆ 1ی ئایار)، كه‌رنه‌ڤاڵی زیندانه‌ سیاسییه‌كان (كه‌رنه‌ڤاڵی منداڵانی ئه‌نفال).

* ساڵی 1992 نواندن له‌ فیلمی (مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی) ده‌رهێنانی (كامه‌ران ره‌ئوف).

* ساڵی 1993 نواندن له‌ فیلمی (فرمێسكی ره‌ش) ده‌رهێنانی (كامه‌ران ره‌ئوف).

* ساڵی 1993 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (ده‌روێشه‌كان به‌دوای راستیدا وێڵن)، نووسینی (مسته‌فا حه‌ڵاج) له‌ یه‌كه‌م فێستیڤاڵی شانۆیی سلێمانیدا خه‌ڵاتی یه‌كه‌م ده‌رهێنان و باشترین به‌رهه‌می پێبه‌خشرا.

* ساڵی 1994 (ئه‌لف و بێی ته‌واوكه‌ری جه‌سته‌كان) - ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (گه‌مه‌ی چاوه‌ڕوانی).

* ساڵی 1994 سیناریۆو ده‌رهێنانی شانۆیی (مه‌رگی كورسییه‌ك) له‌ فێستیڤاڵی دووه‌می شانۆیی سلێمانی – خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و به‌رهه‌می وه‌رگرتووه‌.

* ساڵی 1995 تولیف و ده‌رهێنانی شانۆیی (كه‌رنه‌ڤاڵی ده‌مامكه‌كان).

* ساڵی 1995 به‌شداری له‌ پێشانگای (ئاواره‌بوون) له‌ وێرانه‌ی (حه‌سیب ساڵح) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (مدحت كاكه‌یی، چیمه‌ن ئیسماعیل، ئاری بابان، سهاد ستار).

* ساڵی 1995 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (چیرۆكی خۆشه‌ویستی) نوسینی (فه‌لاح شاكر) له‌ فێستیڤاڵی سێیه‌می شانۆیی سلێمانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه‌.

* ساڵی 1996 ته‌ولیف و سه‌رپه‌رشتیاری گه‌مه‌كه‌ – شانۆیی (دوای سه‌ده‌یه‌ك شه‌ڕ ساتێك بۆ گه‌مه‌).

* ساڵی 1996 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (پاسه‌وان) – نوسینی (هارول پینته‌ر).

* ساڵی 1997 نواندن و ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (دیفز – دیفز) ده‌قی (هارولد پینته‌ر) له‌ چواره‌مین فێستیڤاڵی شانۆیی سلێمانی – خه‌ڵاتی پێش مه‌ندی كاری ته‌كنیكی جه‌سته‌ی له‌بواری نواندن پێبه‌خشرا.

* ساڵی 1997 زێوانی گۆڕستان – ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (گۆڕستانێكی نوێ) له‌ نوسینی (شێرزاد حه‌سه‌ن).

* ساڵ] 1997 سیناریۆو ده‌رهێنانی كه‌رنه‌ڤاڵی (ناپاڵم و سه‌مای گوڵه‌به‌ڕۆژه‌كان) له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی بۆ باره‌گای UN تایبه‌تبوو به‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ خاكی كوردستان.

* ساڵی 1998 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (له‌ ته‌نتوومانێكدا).

* ساڵی 1998 سیناریۆو ده‌رهێنانی (نمایشی شه‌خته‌ فرمێسكه‌كانی ئه‌نفال) له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی بۆ به‌رده‌م باره‌گای UN.

* ساڵی 1999 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (سزاو تاوان). نوسینی (فه‌لاح شاكر).

* پاش دروستبوونی (خاك TV) حسێن میسری بووه‌ دامه‌زرێنه‌ری به‌شی درامای خاك و لێپرسراوی به‌شه‌كه‌و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و گه‌نجی له‌ شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركوك، كه‌لار، هه‌ڵه‌بجه‌ له‌خۆگرت و یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندی كورده‌ كه‌ خاوه‌نی (21) كورته‌ دراماو نوسین و سیناریۆو ده‌رهێنانی (8) درامای درێژ بێت.

كاره‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ به‌شی درامای خاك ساڵی 1997 – 2009
* ساڵی 1997-1998 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی كورته‌درامای (ته‌مه‌ر هنیدی، بۆ خۆم ناگریم، سێ دزه‌كه‌، خه‌نه‌كه‌ی مام حه‌سه‌ن، مانگ گیران، پله‌و چاو ماسی، سه‌عه‌ درۆزنه‌یان...، به‌ناو نه‌قاش، فه‌ره‌جی، پینه‌چی، پاشاو سێ پرسیار، ملكه‌ڕێوی، دیده‌نی، زنجیره‌ درامای (كه‌ریم تاك دینار، شه‌ش ئه‌ڵقه‌).

* به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان.

* ساڵی 1999 سیناریۆو ده‌رهێنانی درامای (خۆرنه‌وازان) به‌شی یه‌كه‌م (15) ئه‌ڵقه‌، بیرۆكه‌ی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.

* ساڵی 2000 نوسین و سیناریۆو ده‌رهێنانی درامای (خۆرنه‌وازان) به‌شی دووه‌م (17) ئه‌ڵقه‌.

* ساڵی 2001 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی كورته‌ درامای منداڵانی: 1- ئه‌رده‌ڵان و كۆمپیوته‌ر. 2- سۆرانی بۆیاخچی. 3- ئه‌حمه‌دی نه‌وت فرۆش.

* ساڵی 2001 نوسین و سیناریۆو ده‌رهێنانی درامای (خه‌می چۆله‌كه‌كان) (29) ئه‌ڵقه‌.

* ساڵی 2001 ئاماده‌كردنی سه‌كۆی شیعری – ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (گۆڕستانێكی بێ گۆڕ) ئاهه‌نگه‌ شیعری (قوبادی جه‌لیل زاده‌).

* ساڵی 2002 سیناریۆو ده‌رهێنانی – ئۆپه‌رێتی سرودی سه‌ربه‌ستی له‌یادی دووه‌مین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.

* ساڵی 2002 هه‌ناسه‌كانی ئه‌نفال – شانۆی گه‌ڕۆك له‌ناو خوێندنگاو فه‌رمانگه‌و كارگه‌و پاسه‌كاندا.

* ساڵی 2002 نوسین و سیناریۆو ده‌رهێنانی درامای ته‌له‌فزیۆنی (ره‌شه‌ی پۆلیس) (31) ئه‌ڵقه‌.

* ساڵی 2003:-
1- به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی، به‌شی درامای خاك و نامه‌یه‌كی كراوه‌.
2- به‌شی درامای خاك و ساڵڕۆژی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌.
3- به‌رنامه‌ی خه‌ڵك و خاك – خاك و خه‌ڵك.
4- به‌رنامه‌ی خاك و به‌ساڵاچووان.

* ساڵی 2003 نوسین و سیناریۆو ده‌رهێنانی درامای (حه‌سه‌نه‌ فه‌نی) (19) ئه‌ڵقه‌.

* ساڵی 2004 سیناریۆو ده‌رهێنانی تابلۆی (سوێند) له‌ چله‌ی شه‌هیدانی كاره‌ساتی 1ی شوباتی 2004 – هه‌ولێر.

* ساڵی 2004 سیناریۆو نوسین و ده‌رهێنانی درامای (جومعه‌) (27) ئه‌ڵقه‌.

* ساڵی 2005 رێپۆرتاژێك بۆ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی – كفری.

* ساڵی 2005 نوسین و سیناریۆو ده‌رهێنانی درامای (گوڵه‌ بێ رۆژه‌كان) (15) ئه‌ڵقه‌.

* ساڵی 2007 نوسین و سیناریۆو ده‌رهێنانی درامای (نیشتمان) (15) ئه‌ڵقه‌.

* یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ شانۆگه‌ری له‌ مزگه‌وتدا پێشكه‌شبكات.

* ساڵی 2008 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی.

* (بێم له‌وێیت) شیعری قوبادی جه‌لیل زاده‌، نمایشكردنی له‌ مزگه‌وتی قازی محه‌مه‌د.

* ساڵی 2009 ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی شانۆیی (هارون) له‌ نوسینی رۆمانی (هارون ئه‌لره‌شید)ی محه‌مه‌د موكری، نوسین و سیناریۆی (ره‌زاو ره‌مه‌زان).

*بەداخ و كەسارەكی زۆرەوە لە ئێوارەی 31/5/2009 دا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و هونەری كوردی و بواری درامای كوردی یەكێك لە بەتواناترین كەسایەتیەكانی خۆی لەدەستداو ماڵئاوای لە هونەرو بینەری دراماكانی كرد بۆ هەتا هەتایە.
خاك
PM:12:41:02/05/2015

ئه‌م بابه‌ته 2327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064