شەماڵ سائیب
ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
شەماڵ سائیب هونەرمەندو موزیكژەن‌و مامۆستایەكی دیارو ناسراوی كوردستانە‌و بەپێشەنگی نوێكردنەوەی گۆرانی كوردی دادەنرێت‌و خاوەنی دەنگێكی خۆش‌و بەسۆزە.

ئەم هونەرمەندە وەرچەرچەرخانێكی گەورەی لەبواری هونەری كوردیدا كرد‌و یەكەم كەس بوو لەدەرەوەی ستۆدیۆ گۆرانی‌و كلیپی تۆمار كرد.
شەماڵ جەلال سائیب كە بەشەماڵ سائیب ناسراوە، ساڵی ١٩٣١لەباوەشی خێزانێكی روناكبیری شاری سلێمانیدا لەدایك بووە.

لەسەرەتای ژیانی لاویدا خولیای هونەری مۆسیقاو گۆرانی بووە‌و لەو بوارەدا خزمەتێكی گەورەی پێشكەش كردووە‌و شوێن پەنجەی بەنوێكردنەوە‌و گەشەپێدانی هونەری گۆرانی كوردییەوە دیارە.

لەسلێمانی‌و بەغدا‌و ئەمریكا خوێندویەتی.بڕوانامەی پەیمانگای هونەرە جوانەكان‌و بەكالۆریۆسی مێژووی كۆلیجی ئابی بەغدا و ماستەری ئەدەبی لە ئەمریكا بەدەستهێناوە.وەك مامۆستای ئەدەب‌و هونەر لە زانكۆكانی سلێمانی‌و سەلاحەدین خزمەتی كردووە.


شەماڵ سائیب وەك موزیكژەن‌و گۆرانیبێژ‌و مامۆستای زانكۆ‌و نوسەر خزمەتی كردووە‌و كەسێكی دڵسۆزو بەئەمەك بووە بۆ وڵاتەكەی.
بەداخەوە ئەم كەسایەتییە هەڵكەوتووەی كورد لە رۆژی 7ی تشرینی دووەمی 1986 بەنەخۆشی كۆچی دوایی كردو لەگردی سەیوان بەخاك سپێردرا.
سڵاوی رێزو وەفا بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی مامۆستا شەماڵ سائیبی نەمرلە 29 هەمین ساڵڕۆژی دوا ماڵئاواییدا.
PM:02:40:08/11/2015

ئه‌م بابه‌ته 979 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064