ئەردەڵان بەكر
ئامادیكردنی: سۆزان عومەر

 ئەردەڵان بەكر هونەرمەندێكی مەزنی لاوی هەڵكەوتوو بوو. خاوەنی دەنگێكی بەسۆزی پڕ لە چریكەو حەسرەت بوو خاوەنی جوانترین هەڵوێستی بەرزی نیشتمان پەروەری بوو. كوڕێكی ڕوح سوكی ناو زۆر ترین جەماوەر بوو. بەو پەڕی سەرسەختیەوە داكۆكی لە مافی هونەرمەندانی كورد دەكرد بە هەموو شێوەیەك لەمل ملانێ ی ئەوەدا بوو كە نەهێڵێت هونەری ڕەسەنی كوردی لە ڕێچكەی ڕەسانەیەتی خۆی لابدات و لە نێو هونەری ووڵاتانی تردا بتوێتەوە.

ئەردەڵان بەكر لەدایك بووی(25-9-1967) لە هەولێر لە گەرەكی خانقا لە دایك بووە تا 3 ناوەندی خۆیندووە، لە منداڵیدا لە قوناغی سەرەتایی زۆر زیرەك بوو، هەموو ساڵێك بە یەكەم دەرچووە، ئەو وزەیەكی باشی هە بوو، وەرزشكارێكی باش بووە.

ئەردەلان لەخێزانێكی كورد پەروەرو گەورە بووە، هەر لە تەمەنی هەرزەكاری حەزو خولیای هونەری هە بووە هەر زو لە تەمەنیكی  زۆر بچووك هەوڵدەدات پەیوەندی بەڕیزەكانی پیشمەرگەی كوردستانەوە بكات بەڵام لەبەر بچوكی تەمەنی  وەرناگیرێت.



دوای 18 ساڵی ئەردەڵان دەبێتە پێشمەرگەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەتیپی 86 ی بەرانەیەتی.
لە دوای شاڵاوی بەدناوی ئەنفالییش لە ساڵی 1988لەناو رێكخستنەكانی یەكێتی، دەست بەخەباتی نهێنی دەكات، لەناوی شاری هەولێر، لە راپەرینیشدا سەرپەرشتی هێزیك دەكات بۆ چەند گەرەكێك  لەوانە، گەرەكی خانقا تاكو دەگاتە، شارع هەولێر..

 لە كۆڕەوی 1991 كوردستان بە جێ دەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید، ماوەی 15 ساڵ لە غوربەت ژیا، دەمەوێت لێرەدا یەكێك لەوتەكانی بهێنمەوە یادی خوێنەری خۆشەویست كە بەردەوام لەگەڵ لەگەڵ هاوەڵەكانی دەیووت (مرۆڤ هەستە من قەت هەست ناكەم كە لەهەندەرانم هەمیشە وا دەزانم لە كوردستانم) هێندە خۆشەویشتی بۆ خاك و نیشتمانی هەبوو .

ئەردەڵان نمونەی هونەرو هونەر مەندانی كورد بوو، لەساڵی 1986 یەكەم كاسیتی خۆی بلاوكردۆتەوە..لە ساڵی 1993یش لە وڵاتی سوید یەكەم ئەلبوومی بڵاوكردەوە.
ئەردەڵان خاوەنی 5 ئەلبومی گۆرانییە...لەوانە، 
شەم - şem
ئەلبومی ٢٠٠٧ - Elbumî 2007
وەفای عەشق - Wefay 'Eşq
هەڵبژاردە – Hellbjarde



ئەردەڵان بەكر – لە یەكێك لە گۆرانیەكیانیدا بەناوی ( كچی گاور) دەڵێت:

كچی گاور دڵی بردم ئەشقی بووم پیری كردم
تازە دونیایی من وایە من بریندارم ئەو تەبیبم
وا دەرۆی و جــێم دەهــێـلی
بـــریـنـی كـــۆنــە بــە ئـێش دێـنـی
دەرۆی پـێـــم بـڵـــی بــــۆ چ لایــــەك
هیچ كــەس وەك مــن خـۆشتی نـاوێ
ئیشقی جوانیت وای لێكردم دونیاو خەیاڵی بردم
لە تەمەنی نێو گەنجیما رسوای هەردوو دونیات كردم


جوانەمەرگ نە خۆشی درێژخایەنی هەبوو، خۆی دەیزانی، چونكە پزیشكەكان پێیان گوتبوو، بەڵام ئەو زۆر بەئومێدێكی گەورەوە لەدڵ و خەیاڵی دانابوو چاك ببێتەوە، یاخود بەرەو باشی بڕوات و ئیتر دەست بكات بە وەرزش و ژیانێكی نوێ بۆ خۆی دابین بكات !؟ بەڵم لە هەمان كاتدا نەیدەویست ئازیزانی خۆی دڵ گران بكات بەم هەواڵە ناخۆشەی.. بڕیاری دابوو كە لای كەس باسی نەكات تەنها لەلای براكانی و چەند كەسێكی تر.

 مخابن، مەرگ رێگەی نەدا ئەردەڵان كاری باشترو جوانتر پێشكەش بكات‌و، لەرۆژی 2009/10/10، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی سوید، بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد‌و. دوای چوار رۆژیش لە ئێوارەی 2009/10/14، تەرمەكەی گەییشتەوە هەولێرو رۆژی 2009/10/15، لە مەراسیمێكی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاك سپێردرا.


ڕۆژی 6/3/2014 بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی‌و نیاز نوری نەقیبی سەندیكای هونەرمەندان‌و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی‌و رۆشنبیران‌و بنەماڵەی هونەرمەندی كۆچكردوو ئەردەڵان بەكر، لەپاركی منارە لەهەولێر پەردە لەسەر پەیكەری ئەو هونەرمەندە لادرا.
پەیكەرەكە لەلایەن پەیكەرساز رێبین سەركار-ەوە دروستكراوەو پۆرترێتە‌و قەبارەكەی دوو ئەوەندە‌و نیوی قەبارەی ئاساییە‌و لەمادەی فایبەر گڵاس دروستكراوە.


هونەر مەند ئەیوب عەلی بۆ ئەردەڵان بەكر وتی: هاوڕێیەكی خۆشەویست بوو، داخی تائێستاش كاریگەری هەبووە لەسەر من و خەفەتێكی زۆرم خوارد بەكۆچی دوایی ، گەنجێك بوو هیوای لەدڵدا هەبوو، كاری جوانی لەبەردەمدا بوو، بەڵام بەداخەوە پێڕانەگەیشت.


هونەرمەند بڵند عەبدوڵای هاوڕێ و هاوپیشەی ئەردەڵان وتی:" 
ئەردەلان خاوەن دڵێكی زۆر زۆر گەورە بوو، هەمیشە دەم بەخەندە بوو. ئەردەلان هەمیشە ئارەزووی خۆشی و سەفەرو  كات و ساتی خۆش بوو لەگەڵ هاوڕێیان. ئەمانە هەمووی سیفەتی زۆر گرنگ و گەورەن لە لای مرۆڤ. ئەردەلان هەر وەكو هەموو تاكێكی ئەم دونیایە لە هەمان كات دا مرۆڤ بێ كەمكوڕی نابێت لەگەڵ دەوروپشتی خۆی. ئەردەلان زۆر تایبەت بوو ، شاز بوو.. لەوانەیە پرسیار لی زۆر كەستان دروست ببێت و بڵێن ئایا ئەم پیاوە دایم دەم بەخەندە و مەزاج خۆشە چۆن وا بە خێرایی و زوویی كۆچی كرد !؟ ئە كەسانەی زۆر نزیكی ئەردەلان بوون و دایمە دەرگای ماڵی خۆی لەسەر پشت بۆ جێهێشت بوون باش ئەردەلانیان دەناسی و چاك شارەزای سروشت و هەڵسوكەتی ئەردەلان بوون!؟.

PM:02:59:08/12/2015

ئه‌م بابه‌ته 2292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064