* ناوی ته‌واوی (سه‌روه‌ت ئه‌نوه‌ر سه‌وز).
* له‌ساڵی (1954) له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، له‌ماوه‌ی خوێندنی ناوه‌ندیدا به‌شداری چه‌ندین پێشانگه‌ی چالاكی قوتابخانه‌ی كردووه.
* ساڵی (1970) له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگیراوه، له‌وێ به‌شی گرافیكی به‌پله‌یه‌كی به‌رز ته‌واوكردووه، پاشان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چووه‌ته ئه‌وروپاو دیسان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان.
* یه‌كه‌م پێشانگه‌ی له‌زانكۆی سلێمانی به‌هاوبه‌شی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر له‌ساڵی (1976)دا كردووه‌ته‌وه.
* دوای ئه‌وه چه‌ندین پێشانگه‌ی له‌شاره‌كانی (سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، به‌غداو شاره‌كانی تری عیراق) كردووه‌ته‌وه.
* ساڵی (1992) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (نامیق عه‌لی قادر) پێشانگه‌یه‌كیان له‌شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كرده‌وه.
* ساڵی (1993) له‌سه‌ر بانگهێشتنی (فرانسوا میتران)، پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی كرده‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد له‌و وڵاته.
* له‌وڵاتانی تری وه‌ك (به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا) پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شی هه‌بووه، چه‌ندین پێشانگه‌ی هاوبه‌شیشی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (سامان كه‌ریم) كردووه‌ته‌وه.
* دواهه‌مین پێشانگه‌ی هاوبه‌شی بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ڕۆژی (16/3/2004)دا بوو كه هه‌ر له‌وڕۆژه‌شدا توشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو، ئۆتۆمبێلێك لێیداو به‌سه‌ختی برینداربوو، له‌ڕۆژی (28/3/2004)، له‌نه‌خۆشخانه‌ی (جادری) له‌شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد.
خاك – ئا/ هه‌ردی محه‌مه‌د
ئه‌م بابه‌ته 1974
جار خوێنراوهتهوه