دامەزراوەی ڕۆمای وەرزشی یان ( ئەیسی ڕۆما ) (Associazione Sportiva Roma ) بریتییە لە یەكگرتنی سێ یانەی كۆنی ئیتاڵی كە لە خولی ئیتاڵیدا یارییان دەكرد كە بریتیبوون لە (ڕۆمان ئێف سی
, ( ئەلبا ئۆداس ڕۆما ) , ( فۆرتیتودو برو ڕۆما ) , لەگەڵ ئەوەشدا یانەی (لازیۆ ) ی ئیتاڵی تاكە یانەی پایتەخت بوو كە ئەو یەكگرتنەوەی ڕەتكردەوە لەگەڵ هەر سێ یانەكەدا . .
وە دوای بەدەست هێنانی هەندێك نازناو یانەكە توانی خۆی وەك یەكێك لەیانە كۆن و باشەكانی یانەكانی ئیتاڵیا بسەلمێنێت هەم لە خولی ناوخۆ و هەروەها جیهانی هەتا وای لێبێت ململانە بكات لە سەر ئاستی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ..
یانەكە خاوەنی دوو سروودە , كە هاندەرانی یانەكە لەسەری ڕاهاتوون هەموو جارێك ئەیڵێن بە دووشێوە
یەكێكیان پێش دەست پێكردنی یارییەكە بە ناوی ( خۆشمان ئەوێ ی ڕۆما بە بێ قسە ) وە دووەمیشیان دوای تەواو بوونی یارییەكە كاتێك یانەكە سەركەوتوو دەبێت بە ناوی ( سوپاس ڕۆما ) ..
ئەستێرەی یەكەمی یانەكە :فرانسیسكۆ تۆتی هەتا ئێستا 553 یاری بۆیانەكەی ئەنجام داوە.