به‌ نۆتێلا پاقلاوه‌ دروستبكه‌
كه‌ره‌سته‌كان:
۱۴ نانی پاقلاوه‌
۱ شوشه‌ قاوه‌ی نۆتێلا
نیو په‌رداخ فستق
نیو په‌رداخ باده‌م
۱ كه‌وچكه‌ چا دارچینی
۱ په‌رداخ كه‌ره‌
۱ په‌رداخ شه‌كری بۆر
۱ په‌رداخ ئاو

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر پله‌ی ۳۳۰ گه‌رمبكه‌.
2- سه‌ره‌تا قاوه‌ی نۆتێلا بۆماوه‌ی ۱ خوله‌ك گه‌رمبكه‌ له‌ناو مایكرۆدا تا شلده‌بێته‌وه‌.
3- له‌ناو قاپێكی جیادا شه‌كرو فستق و باده‌م و دارچینی تێكه‌ڵبكه‌.
4- سینی فڕنه‌كه‌ به‌ڕۆنه‌ كه‌ره‌ چه‌ور بكه‌و یه‌ك نانی پاقلاوه‌ی به‌رسه‌ردا بكه‌.
5- دواتر به‌كه‌وچك كه‌مێك قاوه‌ی نۆتێلای به‌سه‌ردا بكه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌مێك چه‌ره‌س.
6- بۆ قاتی دووه‌م ته‌نها رۆنه‌كه‌ره‌ به‌كاربهێنه‌ بۆ چه‌وركردنی نانی پاقلاوه‌، دواتر نانێكی تری به‌سه‌ردا بكه‌و قاوه‌و چه‌ره‌س به‌كاربهێنه‌، به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبه‌ تا كۆتایی.
7- له‌كۆتاییدا یه‌ك په‌رداخ ئاوی به‌سه‌ردا بكه‌و بۆماوه‌ی ۴۰ تا ۴۵ خوله‌ك بیخه‌ره‌ ناو فڕنه‌وه‌ تا ده‌برژێت و نانه‌كه‌ ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت.

خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان

AM:11:25:01/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 2075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064