له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی خاك، وه‌رتێ ئه‌بوبه‌كر ئه‌و كچه كورده‌ی كه توانیویه‌تی بڕوانامه‌یه‌كی ئاستبه‌رز له وڵاتی دانیمارك به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته فڕۆكه‌وان، قۆناغه‌كانی ژیانی و هاوكاره‌كانی و ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی تائێستا به‌ده‌ستی هێناوه ئاشكرای ده‌كات.
كورته‌یه‌ك له ژیانی وه‌رتێ
وه‌رتێ ئه‌بوبه‌كر عه‌لی قادر، له به‌رواری 13-1-1991 دا له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، له‌دوای ساڵێك به‌هۆی ناله‌باری گوزه‌رانی ژیانه‌وه روویان كردووه‌ته هه‌نده‌ران و له وڵاتی دانیمارك جێگیربوون، قۆناغه‌كانی خوێندنی له وڵاتی دانیمارك ته‌واوكردووه. له‌بواری وه‌رزشیشدا توانیوێتی ببێته راهێنه‌ری تۆپی ده‌ست بۆ ئافره‌تان و چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رزشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه له‌وكاره، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی ساڵێكیش توانیویه‌تی له مانگی سوری (هیلال ئه‌حمه‌ر) دانیماركی چه‌ندین خزمه‌ت به گه‌نجان بكات.
بڕوانامه‌ی فڕۆكه‌وانی به‌ده‌ستهێناوه
له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی بڕواناكه‌یه‌وه، وه‌رتێ بۆ سایتی خاك وتی: توانیومه دوای 5 ساڵ خوێندن بڕوانامه‌ی فڕۆكه‌وانی (PPL, CPL, ATPL, IRME) به‌ده‌ستبهێنم، كه بۆ یه‌كه‌مجاره وه‌كو ئافره‌تێكی كورد بتوانرێت ئه‌وجۆره بڕوانامه‌یه به‌ده‌ستبهێنرێت، ره‌نگه كه‌سانی تر هه‌بن هه‌وڵیان دابێت له‌م بڕوانامه‌یه به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه ته‌نها بڕوانامه‌ی فڕۆكه‌ی بچوك (PPL) به‌ده‌ستبهێنن، كه هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و به‌رده‌وامبن.
وتیشی: له ئێستاشدا هیوادارم به‌م بڕوانامه‌یه‌م گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به نیشتمانه‌كه‌م بكه‌م و ببمه تاكێكی نموونه‌یی بۆ وڵاته‌كه‌م، بتوانم له داهاتووشدا ئه‌وه‌ی كه من فێری بووم بیگه‌یه‌نمه گه‌نجه‌كانی كوردستان. به‌وپێیه‌ی تائێستاش من له وڵاتی دانیمارك جێگیرم.
دایك و باوی هاوكاری سه‌ره‌كی بوون
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن توانیویه‌تی بگاته ئه‌م ئاسته سه‌ركه‌وتووه‌و كێ هاوكاری كردووه؟ وه‌رتێ وتی: له‌ڕاستیدا من زۆر هه‌وڵمدا بگه‌م به‌م ئاواته‌ی خۆم كه بتوانم وه‌كو كچێكی كورد بڕوانامه‌یه‌كی ئاست به‌رز به‌ده‌ستبهێنم، گه‌وره‌ترین هاوكاریشم له‌هه‌موو روانگه‌یه‌كه‌وه دایكم و باوكم بوون، كه هه‌ر لێره‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م و چاویان ماچ ده‌كه‌م.
تائێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه
له وه‌ڵامی پرسیاری له چ وڵاتێك و له‌لایه‌ن كێوه خه‌ڵات كراویت؟ وتی: من وه‌ك باسمكرد له‌بواری وه‌رزشدا توانیومه تائێستا (15) خه‌ڵات وه‌ربگرم كه هه‌ر له‌ناو وڵاتی دانیماركدا وه‌رمگرتوون وه‌كو یاریزانێكی تۆپی ده‌ست، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تازه بڕوانامه‌ی فڕۆكه‌وانییه‌كه‌م وه‌رگرتووه تائێستا خه‌ڵات نه‌كراوم، كه هیوادارم له‌و بواره‌شدا خه‌ڵاتی زۆر گه‌وره به‌ده‌ستبهێنم.
گه‌نجانی كورد باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بێت
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌كو كوردێك په‌یامی چییه تا هه‌ر گه‌نجێكی كورد حه‌زو خولیاكانی خۆی به‌دیبهێنێت؟ وه‌رتێ وتی: په‌یامی من بۆ هه‌موو گه‌نجێك ئه‌وه‌یه كه بتوانن باوه‌ڕیان هه‌بێت به‌و حه‌زانه‌ی كه تیایاندایه، ده‌بێت ماندوو بن تا بتوانن خولیاكانیان بهێننه‌دی، هیچ خولیایه‌كیش ئه‌سته‌م نییه، من وه‌ك خۆم رۆژانه 12 سه‌عات كارم ده‌كردو ده‌مخوێند بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه ئه‌م بڕوانامه‌یه، هیوادارم هه‌موو گه‌نجێك كوردیش بتوانێت بگاته ئامانجه‌كانی.
كچان و ژنانی كورد له خه‌ونه‌كانیان بێبه‌ش نه‌بن
له پرسیارێكدا كه په‌یامی بۆ كچان و ژنانی كورد چییه؟ وتی: هیوادارم چیتر كچان و ژنانی كورد له خه‌ونه‌كانیان بێبه‌ش نه‌بن و بتوانن بگه‌نه ئه‌و ئاستانه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، چونكه وڵاته‌كه‌شمان و خۆشمان پێویستمان به‌هه‌وڵدانه له‌مكاته‌دا.
ئاره‌زوو ده‌كات خولی فێربوون بكاته‌وه
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا له كوردستان هاوكاری بكرێت ئاماده‌یه خول یان وۆركشۆپ بكاته‌وه‌و كه‌سانی تر فێربكات؟ وه‌رتێ رایگه‌یاند: بێگومان، سه‌ره‌تاش كه ده‌ستمكرد به خوێندنی فڕۆكه‌وانی، كارێك له‌و كارانه‌ی بیرم لێده‌كرده‌وه ئه‌وه بوو كه من چی فێربووم بیبه‌خشمه وڵاته‌كه‌م، زۆریش ئاره‌زوو ده‌كه‌م كه خولی فێربوون بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئاسان نییه‌و پێویسته حكومه‌ت هاوكاریم بكات.
ناتوانم به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان
له پرسیارێكی تردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌نیازه به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان؟ وه‌رتێ وتی: به‌ڵێ، زۆر حه‌زده‌كه‌م كه به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچ كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی له كوردستاندا نییه، هه‌ربۆیه ناتوانم له ئێستادا بگه‌ڕێمه‌وه، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌ی من بۆ كوردستان په‌یوه‌سته به كاره‌كه‌مه‌وه.
گله‌یی هه‌یه
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سایتی خاك وتی: هیوادارم وه‌كو كچێكی كورد بتوانم به‌مكاره‌ی خۆم خزمه‌تێكی زۆر به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌م بكه‌م، زۆر سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م كه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكردم، به‌ڵام گله‌ییه‌كی زۆرم هه‌یه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌داخه‌وه ده‌بوو ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بوونایه كه ده‌ستخۆشیان لێبكردمایه، چونكه ده‌بێت ئه‌وان له گه‌نجانی وڵاته‌كه‌یان بپرسنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشمان ببه‌ن.
خاك – لانه كاشان