لە بەردەوامی یارییەكانی خولی فاست لینكی كوردستانكەلەلایەن كۆمپانیای فاست لینكەوە بۆ یانە پلە یەكەكانی كوردستان رێكخراوە چەندین ئەنجامی چاوەروان نەكراو تۆمار كران.
هەردوو یانەی گارەو برایەتی یەكسان بوون و هیچ كام لەو دوویانە نەیان توانی گۆڵی یەكتر بەسەر بكەنەوەو یاریەكەیان بە بێ گۆڵ بەكۆتا هێنا.
لەیاریەكی تردا بە هەمان ئەنجامی یاریەكەی پێشوو هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێرو نەورۆزی سلێمانی بە گۆڵێك بۆ هەردولا یەكسان بوون هەرچەندە یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەست پێشخەری گۆڵ بوون بەڵام هاوكار یەحیا لەدوا ساتی یاریەكەدا ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .
لە دوا یاریشدا یانەی دهۆك بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی سۆلاڤی بردەوە .
ئهم بابهته 644
جار خوێنراوهتهوه