هیلاری دۆف-یش قەوماندی!
ئەستێرەی بواری نواندن و گۆرانی ئەمریكی هیلاری دۆف، لە مایك كۆمرێی-ی هاوسەری جیابۆوەو ئەم جیابوونەوەیەش میدیاكانی ئەمریكاو جیهانی سەرقاڵكردووە.
هیلاری پێشتر رایگەیاندبوو، لەگەڵ هاوسەرەكەی كێشەیان هەیەو ناتوانن بەیەكەوە بژین، هەر بۆیە بڕیاریانداوە جیابنەوە، هیلاری و مایك بەر لە چونیان بۆ دادگا رێككەوتن لەسەر ئەوەی كە مایك لە تەواوی مافەكانی خۆی خۆشبێت و رازی بێت بە جیابوونەوە، لە بەرامبەریشدا هیلاری 2 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە بەرامبەر جیابوونەوەكەیان دەداتە مایك-ی یاریزان.
خاك-ئاژانسەكان
ئهم بابهته 3571
جار خوێنراوهتهوه