لە یەكەم یاری قۆناغی چوار گۆشەی زێرێنی یارییەكانی جامی شای ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بە حەوت گۆڵی بێ بەرامبەرلە یانەی ڤالەنسیای بردەوەو خۆی لە یاری كۆتایی نزیك كردەوە .
لەدوای تەواو بونی یاریەكە لە یەكەم لێدوانی راهێنەری یانەی ڤالەنسیا كاری نیڤڵ دوای دوو رۆژ بۆیەكەمجار لێدوانی داو رای دەگەیەنێت ئەوە خراپترین ئەنجامی بووە لەوكاتەوەی بووەتە راهێنەری .
نیڤڵ دەَڵێت "دوای ئە ئەنجامە لە ئێستادا زۆر بەزەحمەت خەوی لێدەكەوێت ئەوەندە كاریگەری ئەنجامەكەی لەسەرە".
شایانی باسە یانەی ڤالەنسیا لەم وەرزەدا ئاستێكی خراپ پێشكەش دەكات و لە دوا هەشت یاری خۆیدا لە خولی ئیسپانیادا هیچ بردنەوەیەكی تۆمار نەكردووە لە پلە كانی دواوەوەی خولەكەدا دەبینرێت.
ئهم بابهته 682
جار خوێنراوهتهوه