لە دوا یارییەكانی هەفتەی 24ی پریمەرلیگدا یانەی ئەرسیناڵ توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتن بەسەر یانەی پۆتسمۆسدا بهێنێتو خۆی بگەیەنێتەوە ریزبەندی پلەكانی پێشەوەی خولەكە .
گۆڵەكانی یاریەكە مەسعود ئۆزێل و چامپەرلین تۆمارییان كرد بەوەش ئەرسیناڵ كۆی خاڵەكانی لەگەڵ یانەی تۆتنهامدا یەكسان كردەوەو بە 48 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پلەی سێیەمی گرتووە.
لە یاری یەكی تردا و لە دوا سیاری هەفتەدا یاری لوتكەی خولەكە بە گۆڵێك بە كۆتا هات ,لەو یاریەدا كە مانچستەر یونایتد بەرامبەر یانەی چێڵسی یاری دەكرد هەردوو یانە تەنها خاڵێكیان وەرگرت .
لە گێمی یەكەمی یاریەكە بە بێ گۆڵ بە كۆتایی هات لە گێمی دووەمدا جیسی لینگراند گۆڵی یەكەمی یاریەكەی بۆ مانچستەر یونایتد تۆمار كرد لە خولەكی 61 دا پێش تەواو بونی یاریەكە بە دوو خولەك دیگۆ كۆستا لە خولەكی 90 ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە بۆ خاوەن یاریگا.
پاش یاریەكەش مانچستەر یونایتد كۆی خاڵەكانی گەیاندە 41 خاڵ و لە پلەی پێنجەمدایە و چێڵسیش بە 30 خاڵ لە پلەی 13 یەمدایە.
ئهم بابهته 1404
جار خوێنراوهتهوه