هەندێك ماڵ منداڵەكانیان توشی ئەم نەخۆشیەدەبن
لە توێژینەوەیەکی زانستیدا لە زانکۆی تورکوی فنلەندیدا دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی دایک و باوکیان جگەرەکێشن لە مەترسییەکی گەورەدان و ئەگەری زۆریان ھەیە لە گەورەبووندا بۆرییەکانی خوێنیان تەسک بێتەوە، ھەروەھا بۆرییەکان تەنھا تەسک نابنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا رێگر لەبەردەم تەوژمی خوێندا درووستدەبێت و دەکرێت ببێتەھۆی جەڵتە یان نەچوونی خوێن بۆ شوێنێکی جەستە.
ھاوکات توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە کەسانی جگەرەکێشی دەستی دووەم و بەتایبەتیش ئەگەر لە یەک ماڵدا پێکەوە بژین (٤) ئەوەندەی کەسی ئاسایی تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن، ھەربۆیە ئامۆژگاری دایک و باوکان دەکرێت واز لە جگەرە بھێنن یان لەناو ماڵدا نەیکێشن.
ئهم بابهته 1005
جار خوێنراوهتهوه