سکێتێکی زۆر ناوازە بۆ گەنجان
نوێترین داھێنانی کۆمپانیایەکی جیھانی سکێتێکی زۆر ناوازەیە و لەشێوەی بازنێکی گەورەدایە و دەکرێتە قاچ.
ئەو سکێت بۆردە نوێیە پێکدێت لە دوو شێوە بازنەیی کە بە تووڵێک پێکەوە دەبەسترێنەوە و درێژییەکەی دەگاتە (١٠) ئینچ، ھەروەھا دەکرێت تووڵەکە لێبکرێتەوە و تەنھا شێوە بازنەییەکان لە قاچدا دابنرێت و پێوەی بڕۆیت.
ھاوکات تایەی سکێتەکە لەشێوەی بازنەیەکی گەورەدایە و دەخولێتەوە و چەندین نمایشی سەیری پێدەکرێت، ھەروەھا کۆمپانیای بەرپرس بەرھەمەکەی خستۆتە بازاڕەوە و ئێستا دەستدەکەوێت و نرخەکەی دەگاتە (١٠٠) دۆلاری ئەمەریکی .
ئهم بابهته 1673
جار خوێنراوهتهوه