شێخ رەزای تاڵەبانی
ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا

راستە لەدنیادا نەماوە گەر قسەی ساغت دەوێ‌
بێ‌ هەزارانت نیشان بدەم گەر قوڕمساغت دەوێ‌

شێخ رەزای تاڵەبانی شاعیرێكی گەورەو دیاری كوردستانە‌و خاوەنی دەنگێكی جیاوازی شیعرییە‌و زۆربەی شیعرەكانی شیعری هەجوو  توانج‌و پلارن،لەو بوارەدا لەناو ئەدەبی كوردیدا كەسێكی بێ‌ ركابەر‌و خاوەنی قوتابخانەیەكی تایبەت بەخۆیەتی‌و نەتوانراوە درێژەی پێ‌ بدرێ‌‌و شوێنی پڕ نەكراوەتەوە.

شێخ رەزا كوڕی شێخ عەبدولڕەحمان كوڕی شێخ ئەحمەد كوڕی مەلا مەحمودی زەنگنەیە‌و بەشێخ رەزای تاڵەبانی ناسراوە
 ساڵی 1835 لەگوندی(قرخ)ی سەر بەناوچەی چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی  لەخێزانێكی ئەدەبدۆست‌و زانستپەوەردا لەدایك بووە.
باوكی زانا‌وشێخی عیرفان‌و شاعیر بووە.

سەرەتا لەسەردەستی باوكی خوێندویەتی‌و دواتر بۆ خوێندن‌و وەرگرتنی زانست چۆتە كەركوك‌و كۆیە‌و سلێمانی‌و لەتەمەنی 25 ساڵیدا خوێندنی تەواو كردووە‌و بووە بەئیمامی مزگەوت.شێخ رەزا بێ‌ لەزمانی كوردی هەرسێ‌ زمانی فارسی‌و توركی‌و عەرەبی بەرەوانی زانیوە. 
دووجار سەفەری ئەستەنبوڵی كردووە‌ولەوێ‌ ماوەتەوە‌و بەوەش بەزمان‌و ئەدەبی توركی ئاشنابووە‌و توانیویەتی بەزمانی توركی شیعر بهۆنێتەوە.هەروەها بەزمانەكانی فارسی‌و عەرەبیش شیعری نوسیوە.

ساڵی 1898  لە ئەستەنبوڵ گەڕاوەتەوە‌و بەیەكجاری لە بەغدا‌و تەكیەی تاڵەبانی جێگیر بووە تا دوا رۆژەكانی ژیانی لەوێ‌ بووە.
ئەم شاعیرە گەورەی كورد جێگەی سەرنجی روناكبیران‌و توێژەران بووە‌و چەندین لێكۆڵینەوە لەسەر شیعرەكانی كراون‌و وەك خاوەنی قوتابخانەیەكی تایبەتی شیعری لەئەدەبی كوردیدا سەیری كراوە.

شیعرەكانی شێخ رەزا لەدووتوێی دیوانێكدا بەناوی دیوانی(شێخ رەزای تاڵەبانی) كۆكراونەتەوە‌و چەند جارێك چاپ‌و بڵاو كراوەتەوە.
ئەم شاعیرە پایەبەرزەی كورد لەرۆژی 13ی كانونی دووەمی 1910 لەشاری بەغدا كۆچی دوایی كرد‌و لەگۆڕستانی گەیلانی‌و لەنزیك شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەخاك سپێردراوە.درود بۆ گیانی پاكی شێخ رەزای شاعیر.


ئەوەندە شاعیر زۆر بووە لەم عەسرەدا
بۆتە حەشری نێرەكەر لەم حوجرەدا

PM:03:56:13/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 2909 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064