بلاك بێری: مۆبایله‌كانمان سیخوڕیان به‌سه‌ره‌وه‌ ناكرێت
كۆمپانیای بلاك بێری به‌ڕه‌سمی هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ كردبوو ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا توانیویانه‌ چه‌ند كۆدێكی مۆبایلی بلاك بێری بشكێن و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێكی دیاریكراو چه‌ندین نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌بلاك بێریدا بخوێننه‌وه‌. 
به‌پێی راپۆرته‌ هه‌واڵێكی پێگه‌ی  Geeky – Gadgetsی ئه‌مریكی، كۆمپانیای بلاك بێری رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مۆبایله‌كانی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان متمانه‌ی هه‌یه‌و هیچ كه‌سیش ناتوانێت هاكی بكات و بتوانێت سیخوڕی له‌سه‌ر بكات.

هه‌ر له‌ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا هاتووه‌: ئێمه‌ هیچ زانیاریمان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا به‌كاریانهێناوه‌ بۆ شكاندنی كۆده‌كان و هیچ زانیاریشمان نیه‌ له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه‌ باس له‌شكاندنیان ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر كارێكی له‌و جۆره‌ش روویدابێت، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌كۆمپانیاكه‌مانه‌وه‌، چونكه‌ چه‌ندین هۆكار هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی شكاندنی كۆده‌كان وه‌ك ره‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وكاره‌، یان دابه‌زاندنی ئه‌پڵیكه‌یشنێك كه‌ لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانی مۆبایله‌كه‌ بشكێنێت.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ الیوم السابع

AM:09:59:18/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064