هونه‌رمه‌ند یوسف ئه‌لعانی له‌ساڵی 1927 له‌یه‌كێك لهگهڕهكه هه‌ژاره‌كانی به‌ری كه‌رخ له‌به‌غدا له‌دایكبووه، باوكی به‌كاری دوكانداری و فرۆشتنی جگه‌ره‌وه خه‌ریكبووه، له‌ته‌مه‌نێكی بچووكی منداڵی‌دا بووه كاتێك باوكی كۆچی دوایی كردووه‌و له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیش‌دا دایكی كۆچی دوایی كردووه. له‌ساڵی 1944 دا یه‌كه‌م كاری شانۆیی پێشكه‌شكردووه، له‌كاتێكدا خوێندكاری كۆلێژی ماف بووه له‌زانكۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لههاوڕێكانیداو كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان دروستكردووه‌و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ش له‌سه‌ر ره‌خنه‌ی واقعی كاریان ده‌كرد.
له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆلێژه‌كه‌ی، یوسف ئه‌لعانی ده‌ستیكرد به‌نووسینی شانۆ به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی و گرنگه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان كه به‌دیالۆگ و گفتوگۆ ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی ده‌وروژاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كانی زۆر میللـی و خۆماڵی بوون، خه‌ڵك به‌زۆری له‌ده‌وری كاره‌كانی كۆده‌بوونه‌وه‌و ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان و كێشه‌كانیان تیادا ده‌بینییه‌وه كه رۆژانه زۆر به‌سه‌ختی ژیان و گوزه‌رانی خۆیان به‌ڕێده‌كرد.
ئه‌لعانی له‌نووسینی شانۆكانیدا زۆر گرنگی دابوو به‌مه‌سه‌له‌ی بیرۆكراسی و رۆتین له‌فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی رژێمی پێشوو و ئه‌وه‌ی هاووڵاتی زه‌حمه‌تكێش و ماندوو روبه‌ڕووی ده‌بووه‌وه، وه‌ك هیلاكی و بێزاری و ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌نێوان چین و توێژه‌كانی گه‌لانی عیراقدا زۆر به‌زه‌قی ده‌بینرا. خۆماڵی و نزیكی رووداوه‌كان لای بینه‌رو هاووڵاتی ره‌نگه نهێنی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند یوسف ئه‌لعانی بێت، زۆربه‌ی كات ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی هه‌ڵده‌بژارد كه كه‌سانی سه‌ركوتكراون و هیچ چاره‌سه‌رو توانایه‌كیان نییه، ته‌نها به‌دوای بژێوی ژیانی ئاسایی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نموونه‌ی ئه‌و كارانه‌ش (ده عبول ئهلبلام) و (ئه‌لغام) كه بێگومان تائێستا له بیر‌و هزری ئه‌وانه‌دایه كه هۆگری شاكاره‌كانی ئهلعانین ماوه‌ته‌وه.
یوسف ئه‌لعانی وه‌ك مامۆستا له‌كۆلێژی بازرگانی و ئابوری كاریكردووه‌و سه‌رپه‌رشتی كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و كۆلێژه‌ی كردووه‌و تیپی هونه‌ری نوێی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئیبراهیم جه‌لال و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی تر له‌ساڵی 1952 دامه‌زراندووه.
هه‌روه‌ك چۆن پێشه‌نگ بوو له‌بواری نووسینی شانۆ‌و ئه‌كته‌رو خاوه‌نی ئه‌و شاكارانهیه كه راسته‌وخۆ چووه‌ته نێو هزرو دڵ و بیری بینه‌رو خوێنه‌ره‌وه كه كێشه ئاسایی هاووڵاتیان و ژیانی رۆژانه‌ی كه‌ره‌سته‌ی خامی به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی، به‌هه‌مانشێوه به‌شی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆنی عیراقی سودمه‌ند بووه له‌به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند یوسف ئه‌لعانی و له‌میانه‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو نمایشدهكران و پیشه‌سازی سینه‌مای عیراقی قۆناغی باشی بڕی هه‌تا قۆناغی گه‌مارۆی ئابووری له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا، كه كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر وه‌ستاندنی چالاكییه ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و ته‌واوی بواره‌كانی ژیان.
له‌و فیلمانه‌ی یوسف ئه‌لعانی كه وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی و پاڵه‌وانی فیلمه‌كه به‌شداریكردووه، (ئهلمنوعهتیف) كه له رۆمانی (خمسه ئیوات)ی (غائب تعمه فرمان) وه‌رگیرابوو له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو جه‌عفه‌ر عه‌لی، فیلمی (ئهلمسهئهل كوبرا) كه به‌یه‌كێك له‌باشترین فیلمه نیشتمانییه‌كانی عیراق داده‌نرێت، تیایدا باس له‌شۆڕشی بیستی عیراق ده‌كات له‌دژی داگیركه‌رانی ئینگلیز.
ئه‌لعانی مێژوویه‌كی درێژیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆن و كاری نووسینی زۆری بۆ ته‌له‌فزیۆن نووسیوه، له‌ساڵی 1959 دا یه‌كه‌م كاری له‌ته‌له‌فزیۆن نمایشكرا كه به‌رنامه‌یه‌كی درامی ته‌له‌فزیۆنی بوو به‌ناوی (شعبنا، واحد) به‌یه‌كێك له‌كاره گه‌وره‌كانی بواری ته‌له‌فزیۆن داده‌نرێت كه یوسف ئه‌لعانی نووسیویه‌تی و له‌ده‌رهێنانی (عیماد هادیه) بوو.
خاك - تایبه‌ت
ئه‌م بابه‌ته 1857
جار خوێنراوهتهوه