* "به‌تین قوبادی" ساڵی 1979 له شاری بانه له‌دایكبووه.
* ساڵی 1995 به هونه‌ری شێوه‌كاری چووه‌ته دنیای هونه‌ره‌وه‌و ساڵی 1997 به سازكردنی كورته‌فیلمی "شێوه‌كاری" بۆ ته‌له‌فزیۆنی سنه ده‌ستی به چالاكی فیلمسازی كرد.
* تائێستا 6 كورته‌فیلمی چیرۆكی سازكردووه، له‌وانه: كورته‌فیلمی "شێوه‌كاری"، "حه‌تمه‌ن ئه‌مڕۆ" له ساڵی 1997، "لێره ئانتین نادات" له ساڵی 1998، "سه‌ربازێك كه شكا" له ساڵی 2000، "ئاماده بۆ مردن" له ساڵی 2008 و "له با بپرسن" له ساڵی 2009.
* به‌تین له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا بۆ كامڵبوونی چالاكییه سینه‌ماییه‌كانی خۆی به‌ره‌و پاریس سه‌فه‌ری كرد‌و ئه‌م شاره‌ی وه‌كو زانكۆیه‌ك هه‌ڵبژارد.
* چه‌ندین كورته‌فیلمی له فه‌ڕه‌نساو وڵاتانی تری ئه‌وروپا سازكردووه.
* ساڵی 2010 به كورته‌فیلمی "له با بپرسن" توانی خه‌ڵاتی ورچی بلۆرینی شه‌سته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، به‌ده‌ستبهێنێت.
* دواهه‌مین به‌رهه‌می فیلمسازیی به‌تین فیلمی (مه‌ردان) بوو كه یه‌كه‌مین فیلمی بڵندێتی و ساڵی 2014 له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می هێناوه.
(مه‌ردان) له نواندنی: حسێن حه‌سه‌ن، گۆرانیبێژی كورد (هێلی لۆڤ)، ئیسماعیل زاگرۆس، فه‌یاز دۆمان، میر موراد به‌درخان.
له پوخته‌ی سیناریۆی فیلمی (مه‌ردان) دا هاتووه: پێشمه‌رگه‌یه‌كی كورد كه له منداڵی‌دا چیرۆكێكی ناخۆشی بۆ دێته‌پێش، ده‌بێته مرۆڤێكی دووره‌خراو، ته‌نیاو دووره‌په‌رێز، ئه‌و له سروشتی كێوی و له‌نێوان شاخه‌كانی كوردستاندا به شوێن پیاوێكی ونبوودا ده‌گه‌ڕێت.
خاك – ئا/ هه‌ردی محه‌مه‌د
ئه‌م بابه‌ته 1749
جار خوێنراوهتهوه