* له سه‌ره‌تای لاوییه‌وه واته له قۆناغی خوێندنی دواناوه‌ندییه‌وه چووه‌ته ریزی حزبی شیوعی عیراقه‌وه.
* له مانگی 11ی ساڵی 1948 له قۆناغی چواره‌می ئاماده‌یی به‌شی زانست له‌سه‌ر چالاكی سیاسی بۆ ماوه‌ی ساڵێك فه‌سڵكراوه، دوای ته‌واوبوونی فهسڵهكهی به‌پێی بڕیاری ته‌حقیقات – ئه‌من له ئاماده‌یی وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه چووه‌ته – خانه‌ی مامۆستایان- له به‌غدا.
* ساڵی 1951 له‌لایه‌ن ته‌حقیقاتی جینائیه‌وه له به‌غدا گیراوه.
* له 4/6/1951 ئازادبووه به كه‌فاله‌تی كه‌سی زامن، یان به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی ساڵێك.
* دوای ته‌واوكردنی خوێندن به‌پێی به‌رزی نمره‌كانی پاڵێوراو بووه بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندنی باڵا، به‌ڵام ته‌حقیقاتی جینائی رێی پێنه‌داوه.
* له‌بواری په‌روه‌رده‌دا ماوه‌ی 32 ساڵ مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی بووه له قه‌ڵادزێ و سێوسێنان و دارۆخان و چوارتاو سلێمانی و فه‌لوجه‌و رومادی.
* ساڵی 1973 له كۆرسی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده له زانكۆی موسته‌نسریه به سێیه‌می عیراق ده‌رچووه.
* ساڵی 1963 دوای كوده‌تای به‌عس گیراوه‌و ساڵ و نیوێك له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی و مه‌وقیفی عام له به‌غداو مه‌وقیفی خلف السدهو مه‌وقیفی سه‌رای به‌غداو مه‌وقیفی كه‌ركوك ته‌وقیف بووه. پاشان دوای رووخانی به‌عس دیسان هه‌ر به كه‌فاله‌تی كه‌سی زامن یان به حه‌پسی ساڵێك ئازادبووه.
* له‌ژیانی مامۆستایه‌تیدا چه‌ندینجار توشی دوورخستنه‌وه بووه چ له‌ناو پارێزگای سلێمانی و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی، دواجاریان ساڵی 1975 بوو بۆ رومادی دوورخرایه‌وه‌و سێ ساڵ له‌وێ مایه‌وه.
* له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌عس و قسه‌كردنی له‌چه‌ند كۆڕێكی ئه‌ده‌بی و په‌روه‌رده‌ییدا، ساڵی 1984 له وه‌زیفه دوورخرایه‌وه، له‌سه‌ر داوای ئه‌من دوور له‌ویستی خۆی خانه‌نشین كرا، دوای ئه‌وه‌ش تا راپه‌ڕین هه‌میشه له‌ژێر فشار‌و گوشاری ئه‌مندا بوو.
* له‌بواری ئه‌ده‌بیدا نیو سه‌ده زیاتره ده‌نووسێت و هه‌میشه قه‌ڵه‌می له‌خزمه‌تی گه‌لدا بووه، چه‌ندین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی به‌چاپ گه‌یاندووه، له‌بواری نووسین و چیرۆك نووسین و وه‌ڕگێڕاندا به كوردی و به عه‌ره‌بی رۆڵی دیاری هه‌بووه.
به‌رهه‌مه‌كانی:
1- زڕه‌ی زنجیر/ چیرۆكێكی درێژه.
2- شه‌هیدانی قه‌ڵای دمدم/ كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی كورته، (چیرۆكی/ شه‌هیدانی قه‌ڵای دمدم به‌جیا سێ جار له‌عیراق و له‌ئێران چاپكراوه.
3- په‌تا سپیكه/ شانۆنامه‌یه‌كی چیكی-یه له‌عه‌ره‌بییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی.
4- دایكی ئازادیخوازان/ كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی بیانییه له‌عه‌ره‌بیه‌وه كردوونی به كوردی.
5- رهشپۆشێكی جیهانی چواره‌م/ كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه، سێ جار چاپكراوه.
6- هونه‌ری كورته‌چیرۆك نووسین/ كۆمه‌ڵه وتارێكی ره‌خنه‌گره بیانییه بهناوبانگهكهكانه.
7- باخێك لهوشه/ ژیاننامه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوانه له‌سه‌ر شاعیری گه‌وره پیره‌مێرد.
8- رحله الی بلاد الراین/ به‌عه‌ره‌بی، ده‌رباره‌ی گه‌شتێكی نووسه‌ره بۆ ئه‌ڵمانیا ساڵی 2005.
9- الیوم الثالث/ به‌عه‌ره‌بی: كۆمه‌ڵێك وتاری ستونهكهیهتی كه له (الاتحاد)دا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
10- (ومیض الكلمات) به‌عه‌ره‌بی، به‌شی دووه‌می وتاره‌كانی ستونهكهیهتی كه له (الاتحاد)دا بڵاوبووه‌ته‌وه/ 2012.
11- یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد.. رێباز‌و هه‌ڵوێست/ 2012
12- به‌هاوكاری لیژنه‌یه‌ك له‌نووسه‌ران رۆڵی دیاری هه‌بووه لهساغكردنهوهو كۆكردنه‌وه‌ی دیوانی پیره‌مێرد كه به سێ به‌رگ له‌لایه‌ن ده‌زگای خاكه‌وه چاپكراون، هه‌روه‌ها په‌نده‌كانی پیره‌مێرد كه به دوو به‌رگ له‌سه‌ر ئه‌ركی كتێبخانه‌ی سلێمانی چاپكراوه.
له‌بواری رۆژنامه‌نووسیدا:
* سه‌ره‌تا وه‌ك خۆبه‌خش دوو ساڵ له‌ڕۆژنامه‌ی (ژین) كاریكردووه. بۆ یه‌كه‌مجار له‌و رۆژنامه‌یه‌دا (ستونی رۆژنامه‌نووسی) داهێنا.
* بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌جیهانی رۆژنامه‌نووسی كوردیدا هه‌بوو له‌نێوان 1963-1969 ئه‌و به‌ناوی قوتابخانه‌ی شێخ مه‌حموده‌وه گۆڤارێكی ده‌ركردووه به عه‌ره‌بی و به كوردی به‌ناوی (رابه‌ر - المرشد) خۆی سه‌رنووسه‌ری بووه‌و گه‌لێك له نووسه‌ران و شاعیرانی وه‌ك هه‌ردی و كامه‌ران و دیلان و محرم و شه‌ونم و ئالانی هاوكارییان كردووه.
* دوای رێككه‌وتننامه‌ی ئازاری 1970 بووه به لێپرسراوی راگه‌یاندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌رو یه‌كه‌م سكرتێری گۆڤاری (ده‌نگی مامۆستا) بووه كه به‌پێشنیاری ئه‌و ده‌رچوو.
* له كۆنگره‌كانی مامۆستایان و ئه‌دیبان و لاوان‌دا له به‌غداو شه‌قڵاوه‌و هه‌ولێرو سلێمانی به‌شداربووه.
* له 1970-1974 له چوار كۆنفراسی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد دا چوار جار به سكرتێری لقی سلێمانی یه‌كێتی نووسه‌ران هه‌ڵبژێردراوه‌و ساڵی 1978 دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له رومادی به سه‌رۆكی لق هه‌ڵبژێردراوه‌و به‌شداری له‌هه‌موو چالاكییه‌كانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد دا له سلێمانی و به‌غداو كه‌ركوك و هه‌ولێرو له سه‌ری ره‌ش و سه‌ڵاحه‌دین و دهۆك كردووه.
* وه‌ك رووناكبیرێكی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر خواستی شه‌هید دارا تۆفیق كرا به لێپرسراوی مه‌كته‌بی رۆژنامه‌ی (التاخی) له سلێمانی 1971-1974
* ساڵی 1974 وه‌ك ئه‌دیبێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن هه‌ڵویست چووه‌ته ریزی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه، به پێشنیاری شه‌هید دارا تۆفیق و پشتیوانی هه‌ژاری موكریانی و د.كه‌مال مه‌زهه‌ر كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانی عیراق.
*له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تائێستا له (كوردستانی نوێ) و له (الاتحاد) كارده‌كات، له 2000 وه تائێستا جێگری سه‌رنووسه‌ری الاتحادهو لێپرسراوی نوسینگه‌ی (الاتحاد)ه له سلێمانی، له 1998ـه‌وه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
* به‌رده‌وامه له نووسینی گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ت له (الاتحاد) له 1995 تائێستا به‌پێی ئه‌و نامانه‌ی كه بۆی دێت نووسینه‌كانی سه‌رنجڕاكێشن و خوێنه‌ریان زۆره، ئێستاش له كوردستانی نوێ گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی هه‌یه به‌ناوی (گوڵه‌وه‌چنی).
* له‌ساڵی 2001 تا 2011 له كۆنگره‌یه‌كی سلێمانی و دوو كۆنگره‌ی هه‌ولێردا به جێگری نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له كۆنگره‌ی سێیه‌م 2011 خۆی نه‌پاڵاوته‌وه.
* له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له (له‌نده‌ن) 2002 به‌شداربووه.
* به‌شداریكردووه له كۆنگره‌ی رووناكبیرانی عیراق له (له‌نده‌ن) 2002.
* له كۆنگره‌ی بیست و پێنجه‌مینی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌سینا 2004 و كۆنگره‌ی 26 له مۆسكۆ 2007 و كۆنگره‌ی 27 لهگادیز له ئیسپانیا 2010 به‌شداریكردووه، هه‌روه‌ها له‌یادی 100 ساڵه‌ی رۆژنامه‌نووسی كوردیدا یه‌كێكبووه له‌و چوار كه‌سه‌ی كه نوێنه‌ری كوردستان بوون له میهره‌جانی مۆسكۆ ساڵی 1998.
* به‌داوه‌تنامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی رووناكبیری كوردیی له بۆن ساڵی 2005 به‌شداری گه‌لێك چالاكی رووناكبیری و رۆژنامه‌نووسی كردووه له ئه‌ڵمانیا.
* به‌شداری میهرجانی به‌درخانی كردووه ساڵی 2011 له پاریس و ساڵی 2012 له جۆرجیا.
* جارێكی تریش ساڵی 2010 به داوه‌تنامه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كلتوری كورد له به‌رلین به‌یاوه‌ری وه‌فدێك له ئه‌دیبان چووه بۆ ئه‌و وڵاته.
* ساڵی 2006 به‌شداریكردووه له ئاهه‌نگی رێزلێنان له رۆژنامه‌نووسی ئێرانی زیندانی، ئه‌كبه‌ری له تاران دوای ئازادبوونی.
* ساڵانی 2004، 2006، 2009، به‌شداری له وۆركشۆپه‌كانی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه له عه‌ممان و قاهیره‌و هه‌ولێرو به‌غدا.
* ساڵی 2012 به‌شداری ئه‌م چالاكییانه‌ی له به‌غدا كردووه:
ا- رێزلێنانی محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم.
ب- میهره‌جانی رووناكبیری كوردی-عه‌ره‌بی.
ج-كۆنگره‌ی ئاشتبوونه‌وه‌و لێبوردن.
د- رێزلێنانی د.عزالدین مسته‌فا.
* ئه‌یلولی 2012 به‌شداریكردووه له میهره‌جانی رووناكبیری هاوبه‌شی نووسه‌رانی عیراق و بنكه‌ی گه‌لاوێژ له شاری (به‌سره).
تێبینی: ئه‌و زانیارییانه‌مان له ئه‌رشیفی د.فوئاد حه‌مه خورشید وه‌رگرتووه كه به‌هه‌وڵی خۆی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ژیانی نووسه‌ر نووسیویه‌تی و هه‌ندێكیشی لێ بڵاوكردوونهتهوهو ئه‌وانی تریشی لای خۆی پاراستووه.
خاك
ئه‌م بابه‌ته 1915
جار خوێنراوهتهوه