بە كارمەند و خەرجیەكی كەم
خاك لەنوێ بوونەوەدایە
بڕیارە لەم هەفتە یەدا پەخشی بەرنامەكانی خاك بە كوالێتیەكی نوێی و لەئاستی تە كنیكی بەرزدا دەست بە پە خشی ئاسای خۆی بكاتەوە.
یوسف حاجی یونس سەرپەرشتیاری گشتی كارەتەكنیكی و هونەریەكانی خاك ڕایگەیاند:
خاك وەك چۆن لەڕابردوودابینەرێكی زۆری هەبووەو لەئاستێكی باشی هونەریدا بووە بەڵام بەداخەوە لەچەند ساڵی ڕابردوودا بەوەی هەندێك هۆكاری دەرەكی خاك بۆ ماوەیەك پەخشەكەی خۆی ڕاگرت و لەئێستاشدا بە ئومێدی ئەوەی بە گڕوتینێكی سەردەمیانە ببەخشینەوە بەم كەناڵە.
ئاشكراشیكرد، هەرچەندە خاك كادری ئەساسی كارمەندی وەك پێویست نیە بۆ بەشەكان، هەروەك لەسەرەتای دامەزراندنیشەوە وابووە بەڵام بەدلسۆزی و لەخۆبردیووە كارەكان كراوە هەرەوەك هەموولایەكیش ئاگادارن بەهۆی ئەو قەیرانە داراییە ی هەموو هەرێمی كوردستانیشی گرتۆتەوە خاكیش بەدەرنیە لەم قەیرانە بەڵام خاك بەوژمارە كەمە لەكادری ئەساسی پێشمەرگانە كاردەكەین و ویستوومانە گەشە بەبەرنامەكانی ئەم تەلەفزیۆنە بدەین.
سەرپەرشتیاری گشتی كارەتەكنیكی و هونەریەكانی خاك باسی لەوەشكرد، پێداچوونەوە بە تەواوی بەرنامەكانی خاك تی فی دەكەینەوە بەشێوەیەك كە لە ئاستی كوالێتی پەخشەكەدا بێت و هاوكات چەند بەرنامەیەكیش زیاد دەكەین و بەردەوامیش دەبین لە خزمەتكردنی هونەرو هونەرمەندانی كوردستان بە بێ جیاوازی، بەشێوەیەك بەرهەمی كلیب بە ئاستێكی كوالێتی بەرز بۆ هەنەرمەندان ئەكەین.
یوسف حاجی یونس یەكێكە لەدامزرینەران و كادرە پێشكەوتووەكانی هەردوو كەناڵی گەلی كوردستان و كوردسات و ئێستاش سەرقاڵی پلانێكی نوێی تەكنیكیە بۆخاك تی فی و دبلۆمی ڕاگەیاندنی هەیە لە ئەكادیمیای نێو دوڵەتی سوریا- دیمەشق ساڵی 2009 و خاوەنی برَوانامەی بەكالۆریۆسیشە لەبۆاری ڕاگەیاندن لە زانكۆی سلێمانی.
خاك
ئهم بابهته 1755
جار خوێنراوهتهوه